به وينه ئەو هونەرمەندانە کەچونەتە ئەوروپا

bozhin
کۆچکردن بەنایاسایی بەشێکی زۆری لە هونەرمەندان گرتووەتەوە و لە ئێستادا بەشێکی زۆر هونەرمەندان لە وڵاتی تورکیان و دەیانەوێت بە ڕێگەی قاچاخ بگەنە ئەوروپا.
بەپێی زانیارییەکانیbozhin بەیان عوسمان كە بەهۆی بەشداری كردنی لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای (گەردەلوول)، بە كارەكتەری وەنەوشە، لە نێو خەڵكدا ناسراوە، یەكەمین خانمە هونەرمەند بوو كە 3 مانگ لەمەوبەر، لەگەڵ هاوسەرەكەی بە ڕێگای نایاساییدا ڕوویان لە ئەورووپا كردووە تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی كاتی لە یەكێك لە كەمپەكانی وڵاتی نەمسا دان و دەیانەوێت بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ بكەون.

لەبەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا هاتووە ، خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی سەیران ئەحمەد كە چەند ساڵێكە دانیشتووی باشووری كوردستانە، دوای بڵاو كردنەوەی كلیپەكەی بە ناوی (كوڕی كوردستان)، پێش ماوەیەک بڕیاری دا بە شێوەی نایاسایی بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ بكەوێت، سەیران ئێستا گەیشتووەتە وڵاتی ئەڵمانیا.

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن دێرین عومەر خانمە هونەرمەندیش كە زیاتر بە كارەكتەری (هەنار) لە زنجیرە درامای (گەردەلوول)دا ناسراوە، دوای مانەوەی لە وڵاتی توركیا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكەی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ گەیشتن بە ئەوروپا.

هەربەپێی زانیارییەکان هێمن قادریش كە هونەرمەندێكی میللییە و فیلمە سیدییەكان بەرهەم دەهێنێت و بە مام سەعید ناسراوە، چەند ڕۆژێکە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوتووە و بەپێی زانیارییەكان، نابراو لە ڕێگەی وڵاتی توركیاوە دەیەوێت بچێتە وڵاتی ئەڵمانیا.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات