توێژینەوەیەک: لەو کەسانە دورکەوە کە تاتۆیان لەسەر جەستە کێشاوە

chalack

توێژینەوەکان پێمان دەڵێن لەو کەسانە دورکەونەوە کە تاتۆیان لەسەر جەستەیان کێشاوە، ئەو جۆرە کەسانە زیاتر ئارەزووی توندوتیژی دەکەن و زوتر توڕە دەبن، ھەروەھا زۆربەی کات وشەی نەشیاو زۆر بەکاردەھێنن و زوو دەچن بەگژ بەرامبەرەکانیان.

توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە، پەیوەندییەکی پتەو ھەیە لەنێوان کێشانی تاتۆو توڕەیی کەسەکەوە، بەتایبەت ژنان، کە کێشەی توڕەییان زۆر زیاترە لە پیاوان لەم رووەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری “Body Image Journal”، بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تاتۆ لەسەر جەستەیان ھەیە، رێژەی توندوتیژی و توڕەییان زۆر زیاترە لە کەسانی تر.

توێژینەکە بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر “فیرین سوامی” لە زانکۆی “ئەنجلیا روسکین” ئەنجامدراوە، ١٨١ ژن و ١٩٧ پیاو تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٥٨ ساڵ، بەشداربوون، توێژینەوەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە، لەناو ئەوانەی تاتۆیان ھەیە، ژنان کێشەی توڕەییان زۆر زیاترە لە پیاوان.

ھۆکاری ئەم جیاوازییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەوانەی کە تاتۆیان لەسەر جەستەیان کێشاوە، کاردانەوەی ژیانی رۆژانەیەتی، ئەو روداوو کارەساتانەی بەسەریھاتووە، بەکێشانی تاتۆ لەسەر جەستەی پەردەپۆشی ئەکات، تا ژمارەی تاتۆکان زیاتر بێت، توڕەییەکەی زیاتر دەبێت. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات