ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەمساڵدا و لە ڕێی دەریای ناوەڕاستەوە ٧٠٥ ھەزار و ٢٠٠ کۆچەری نایاسایی گەیشتوونەتە ئەوروپا.
ھاوکات زیاتر لە ٣ ھەزار و ٢١٠ کۆچەری نایاسایی لەو ڕێیەدا گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.
لەو ژمارەیەش کە گەیشتوونەتە ئەوروپا، ٥٦٢ ھەزار و ٣٥٥ کەسیان گەیشتوونەتە وڵاتی یۆنان و ١٤٠ ھەزاریشیان گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکراشی دەکات کە زۆربەی ئەو کەسانەی لەڕێی نایاساییەوە ڕوو دەکەنە ئەوروپا ھاووڵاتی سوریین و لە یۆنان سورییەکان لە %٦٤ی پەنابەران پێکدەھێنن.
لای خۆشیەوە, ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت کە وێڕای ئەوەی دۆخی کەش و ھەوای یۆنان لە ئێستادا سەختە بەڵام پەنابەران ڕوو دەکەنە ئەو وڵاتە و بەھۆی خراپی کەش و ھەواشەوە چاودێری کردنی ئەو بەلەمانەی ھاوڵاتیان دەگوێزنەوە گران دەبێت. ئامارەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئەمساڵ زۆرترین کۆچەری نایاسایی لە ڕێی ئاوەوە ڕوویان کردۆتە ئەوروپا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق