كەركوكی گومان لەفڕۆكەكانی بەغدا دەكات

kirkuknow1kurdish
كەمال كەركوكی لێپرسراوی میحوەری رۆژئاوای كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كەمال كەركوكی لێپرسراوی میحوەری رۆژئاوای كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كەمال كەركوكی، لێپرسراوی میحوەری‌ رۆژئاوی‌ كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە گومان لەفڕۆكەكانی عیراق دەكات كە لەنزیك گوندی‌ گوبەیبە سنورەكانی‌ هێزی‌ پێشمەرگە بۆردومان بكات.

ئەو گومانەی كەركوكی دوای ئەوە هات كە بەوتەی ناوبراو ماوەی‌ دوو رۆژە فڕۆكەیەكی‌ نەناسراو سنورەكانی‌ هێزی‌ پێشمەرگە لە باشوری‌ كەركوك بۆردومان دەكات.

كەركوكی بە ماڵپەری‌ فەرمی‌ حزبەكەی‌ راگەیاندوە “لە دوێنێوە بۆ جاری‌ سێیەمە فڕۆكەیەكی‌ جەنگی‌ لەمیحوەری‌ رۆژئاوای‌ كەركوك، لەنزیك گوندی‌ گوبەیبە سنورەكانی‌ هێزی‌ پێشمەرگە بۆردومان دەكات، لەكاتێكدا ئەو ناوچەیە هیچ چەكدارێكی‌ داعش تێدا نیە، خۆشبەختانە هیچ زیانێكیش بە هێزەكانی‌ پێشمەرگە نەگەیشتوە.”

وتیشی “دوای‌ بۆردومانەكە پەیوەندیمان بە هاوپەیمانان‌و بەغداوە كردوەو باسلەوەدەكەن كە ئێمە نین، بەڵام گۆمان دەكەین كە فڕۆكەكانی‌ بەغدا بن، چونكە 15 رۆژ پێش ئێستا فڕۆكەیەكی جەنگی، سنوری هێزی پێشمەرگەی لەنێوان گوبەیبەو مزیریەدا بۆردومان كرد، دواتر دەركەوت كە فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق بون.”

ناوبراو داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بۆ ئەوەی ئاشكرابێت “ئەو فڕۆكانە ھی كێن، كە ئەو ناوچەی ھێزی پێشمەرگەیان بۆردومان كردووە، بۆ ئەوەی دوبارە نەبێتەوە، چونكە ھەماھەنگییەكی باشمان لەگەڵ فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیماناندا ھەیە، بۆیە بڕواناكەین ئەوان ئەو ناوچەیان بۆردومان كردبێت”.

كەركوك ناو



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات