بۆ هاوسەران ئه و كاته بزانه كه هێڵی سورە سێكس كردن تيدا

bozhin
بێگومان سێكس كردنی بەردەوام پەیوەندی نێوان هاوسەران زیاتر پتەوتر دەكات، بەڵام بەو مەرجەی لە چوارچێوەی پێوەرە ئەخلاقی و تەندروستییەكان دەرنەچێت، بەتایبەتی لە هەندێك حاڵەتدا ژن و مێردەكان نابێت بەردەوامی بە پەیوەندی سێكسیان بدەن، كە گرنگترینیان:
• نەخۆشی، لە حاڵەتی توشبوونی یەكێك لە ژن و مێردەكان بە نەخۆشییە گواستراوەكان یان هەر نەخۆشییەكی تر، كە پزیشكان رێنماییان بكەن لە سێكس دوربكەنەوە.
• زۆر سێكس كردن دوای هاوسەرگیری، زۆربەی ژن ومێردەكان لەسەرەتای دەستپێكردنی ژیانی هاوسەریان موممارەسەی سێكس زۆر دەكەن، بەتایبەتی دوای یەكەم كردار كە تێدا هەندێكجار كچەكە توشی خوێنەربون دەبێت و ئەمەیش جۆرێك لە هەڵئاوسان دروست دەكات، ئەگەر بە هۆشیاری زیاترەوە مامەڵە نەكرێت، كە گرنگترینیان بە كارهێنانی دەرمانی تایبەتمەند یان پاكڕاگرتنی ئەندامی زاوزێ‌ و دوركەوتنەوە لە ئەنجامدانی سێكس بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دورنیە دەرئەنجامی تەندروستی مەترسیداری لێبكەوێتەوە.
• دوای منداڵبوون، یەكێكی تر لەو هەڵانەی ژن و مێردەكان دەیكەن، سێكس كردنە بە ماوەیەكی كەم دوای منداڵبوون، كە هێشتا ئەندامی زاوزێی ئافرەتەكە شیاونیە، هەروەها لە رووی دەرونیشەوە هەندێكجار ئامادەنابێت، بۆیە پزیشكان رێنمای ژن و مێردەكان دەكەن، كە تا ئاساییبونەوەی ئافرەتەكە لە رووی جەستەی و دەرونییەوە نابێت سێكس بكرێت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات