bozhin
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شوان قه‌ره‌داغی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه دژی شوكردنی هونه‌رمه‌ند دڵنیا قه‌ره‌داغی بووه و ده‌شڵێت: “من كه سه‌یری ته‌له‌فزیۆنم كرد توشی شۆك بووم، له‌ژێره‌وه نوسراوه كه دڵنیا شوی كرد، هه‌ر نه‌مزانیبوو، ئه‌گه‌ر ئاگادار بومایه قه‌ت نه‌مده‌هێشت ئه‌و كاره بكات، له‌وكاته‌وه بۆ دوساڵ ده‌چێت نه ئاگاداری دڵنیام نه گوێم لێیبوه، نه ئاماده‌شم جارێكی تر گوێم له‌ده‌نگی بێت، به‌ڕاستی كارێكی ئاوهای نه‌كرد تا گوێم لێیبێت”.
: كارنه‌كردن‌و بێده‌نگی تۆ هۆكاری ئه‌وه نیه دڵنیا قه‌ره‌داغی هاوسه‌رگیریی كرد له‌گه‌ڵ كونسوڵی میسر؟
شوان قه‌ره‌داغی: من هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆم كارم به‌سه‌ر دڵنیاوه چییه؟ ئه‌و خه‌ڵكه وا هه‌ست نه‌كه‌ن من شوكردنی دڵنیام پێخۆشبوه، یه‌كه‌م كه‌س بوم كه رامگه‌یاند كه دژی ئه‌و كاره‌م. من كه سه‌یری ته‌له‌فزیۆنم كرد توشی شۆك بوم، له‌ژێره‌وه نوسراوه كه دڵنیا شوی كرد، هه‌ر نه‌مزانیبو، ئه‌گه‌ر ئاگادار بومایه قه‌ت نه‌مده‌هێشت ئه‌و كاره بكات، له‌وكاته‌وه بۆ دوساڵ ده‌چێت نه ئاگاداری دڵنیام نه گوێم لێیبوه، نه ئاماده‌شم جارێكی تر گوێم له‌ده‌نگی بێت، به‌راستی كارێكی ئاوهای نه‌كرد تا گوێم لێیبێ
له ساڵی (1999) له‌گه‌ڵ دڵنیا قه‌ره‌داغی چونه هه‌ولێر، ئه‌و كاته ئیشه‌كانت له‌كایه‌ی هونه‌ریدا ده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ سلێمانی بێده‌نگ بویت بۆ؟
شوان قه‌ره‌داغی: كه من‌و دڵنیا چوین بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه نه‌بو ببین به‌پارتی، چونكه ساڵی (1999)گه‌رمه‌ی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بو، ئێمه به‌بۆنه‌ی هیچ بابه‌تێكی سیاسییه‌وه له‌سلێمانی هه‌ڵنه‌كه‌نراین، كێشه‌كه‌مان له‌خودی ناو سلێمانی بو، ئه‌و ساڵه‌ی كه رۆیشتین له‌هه‌ولێر كۆنسێرتێكمان سازكرد، دواتر كه هاتینه‌وه بۆ سلێمانی توشی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌یان كردین، له‌سلێمانی وا هه‌ستیان ده‌كرد ئێمه كه چوینه هه‌ولێر كۆنسێرتمان بۆ پارتی كردوه، راستیه‌كه‌ی ئێمه له‌رێی حزبی شیوعی كوردستانه‌وه كه چوینه هه‌ولێرو كۆنسێرتمان كرد‌و هاتینه‌وه توشی كێشه‌یان كردین‌و نه‌یانهێشت له‌سلێمانی دابنیشین، دواتر كه چوینه هه‌ولێر به‌ته‌مای ئه‌وروپا بوین، ئه‌وكاته كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵ دامه‌زرا، بڕوایان پێهێناین كه بمێنینه‌وه هه‌م بۆ ئه‌وان‌و بۆ ئێمه باشتر بو، وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك كه كوردانی ئه‌وروپا ئێمه ببینن له‌رێی كه‌ناڵه‌كه‌وه.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شوان قه‌ره‌داغی دیمانیه‌كی ئه‌نجامداوه و تێیدا باس له هونه‌ری كوردی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و جیاوازی نێوان هونه‌رمه‌ندی كچ و كوڕ ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه‌تی:
: هونه‌ری كوردی له‌ئێستادا چۆن ده‌بینرێت؟
شوان قه‌ره‌داغی: به‌بۆنه‌ی دروستبونی شه‌ڕی داعش‌و نه‌بونی پاره‌و قه‌یرانی ئابوریه‌وه، لاوازییه‌كی ته‌واو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێك لاوه هه‌وڵ دراوه، یا ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌نده‌كه له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی خۆی، یا كۆمپانیایه‌ك سپۆنسه‌ری كاره هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات، یان ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام وه‌ك جاران نیه، هونه‌ر وه‌ك هه‌ر بوارێكی تر له‌كایه هونه‌رییه‌كه‌دا دابه‌زیوه‌و به‌رزنه‌بۆته‌وه بۆ ئاسته‌كه‌ی پێش‌و.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن تا ئێستا بانگهێشتیان نه‌كردویت؟
شوان قه‌ره‌داغی: نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك، رۆژێك نه‌بوه پێم بڵێن شوان قه‌ره‌داغی تۆ له‌ساڵی (1997) كاری هونه‌ری ده‌كه‌یت با به‌رنامه‌یه‌كت بۆ بكه‌ین، له‌م رق‌و كینه‌یه كه به‌رامبه‌رم ده‌كرێت سه‌ر ده‌رناكه‌م، چه‌ندین جار ئاگاداری كه‌ناڵه‌كانم كردون ئه‌گه‌ر شتێكتان هه‌یه راسته‌وخۆ پێم بڵێن، به‌ڵام وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوه كه هیچ شتێك له ئارادا نیه، به‌ڵام چاویان هونه‌ره جوانه‌كه‌م نابینێت كه رۆژانه خه‌ڵك ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانم ده‌كات، ئیتر نازانم بۆ كه ده‌مبینن سه‌ر ئێشه ده‌یانگرێت.
: ئه‌مه له‌سلێمانی وایه، ئایا له‌هه‌ولێریش وا به‌رامبه‌رت ده‌كه‌ن؟
شوان قه‌ره‌داغی:نه‌خێر له‌هه‌ولێر شتی وام به‌رامبه‌ر نه‌كراوه، رۆژێك له‌رۆژان ده‌ستیان له‌كاری هونه‌ریمدا نه‌بوه، هه‌رچه‌ند هاوكارم نه‌بون به‌ڵام رێگریشم نه‌بون، به‌ڵام له‌سلێمانی نه ره‌حمت پێده‌كه‌ن نه ده‌هێڵن ره‌حمی خواش دابه‌زێت، نه هاوكارتن نه رێگه ده‌ده‌ن كاری هونه‌ری بكه‌یت، من شانازی به‌خۆمه‌وه ده‌كه‌م، كاره‌كانم هونه‌ری سه‌د له‌سه‌دن، سێ ساڵ جارێك كارێكی شاكار ده‌كه‌م.
:
له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه بون به‌پارتی؟
شوان قه‌ره‌داغی: نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت په‌یوه‌ست نیم به‌هیچ پارتێكی سیاسییه‌وه.كه چومه هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گروپی نالی ئاشنابوم‌و كارمكرد، له‌سالێ (2005) هاتمه‌وه بۆ سلێمانی‌و له‌گه‌لی كوردستان كارمكرد تا ساڵی (2007)، دواتر چومه‌وه بۆ هه‌ولێر، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ جاری دوهه‌م ئه‌وه‌بو، ماڵی باوكم نه‌یانده‌توانی له‌سلێمانی بژین‌و له‌هه‌ولێر راهاتبون، تا ساڵی (2012) له‌هه‌ولێر بوم، له‌و به‌رواره‌وه به‌یه‌كجاری گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی.
: جیاوازی هونه‌رمه‌ندی كوڕ‌و كچ ده‌كرێت؟
شوان قه‌ره‌داغی: له‌هه‌مو كوردستان جیاوازی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌سلێمانی زیاتر، كۆمپانیاكانی سلێمانی له‌گه‌ڵ رێزم بۆهه‌ندێكیان، نرخی هونه‌رو هونه‌رمه‌ند نازانن، به‌س پاره په‌یدا كردن ده‌زانن، پاره په‌یداكردنیش شێوازی خۆی هه‌یه، كه تۆ سپۆنسه‌ری كلیپێك ده‌كه‌ی، ئه‌وه هه‌م خزمه‌ته به‌هونه‌ره‌كه‌و به‌هونه‌رمه‌نده‌كه، هه‌روه‌ها ریكلامكردنه بۆ كۆمپانیاكه‌ی، پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌داخه‌وه له‌سلێمانی ئه‌وه‌نده‌ی كاری سپۆنسه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت ده‌كرێت، بۆ كوڕه‌كان ناكرێت، من له‌و مه‌سه‌له‌یه تێناگه‌م بۆ ده‌بێت وابێت.
ت.
تعليقات
إرسال تعليق