بۆ سپیكردنەوەی ددانەكان باشترین و ئاسانترین رێگە بۆ هەمیشە سپی و بریقەدار بێ

bozhin

رۆژانە بەهۆی خواردن و خواردنەوەكانەوە، ددانەكانمان تووشی زەردەهەڵگەڕان دەبن و كلس لە نێویاندا كۆ دەبێتەوە، مانەوەی پاشماوەی خۆراك و زەردهەڵگەڕانی ددانەكان جگەلەوەی ناشرین دەردەكەون لەكاتی گفتوگۆكردندا، هاوكات هۆكارێكی بەهێزیشن بۆ ناخۆشی بۆنی دەم، بەڵام لێرەوە ئەو هەنگاوانە بگرنەبەر، بۆ ئەوەی ددانەكانتان پاك و سپی و بریقەدار بێ بۆ هەمیشە.

یەكەم: گیراوەیەك ئامادە بكە، بە تێكەڵكردنی كەوچكێك خوێ لەگەڵ ئاوی لیمۆیەك، هەندێك ئاوی گەرمیشی تێ بكەن، لە نێو بەفرگردا دایبنێن و دوای هەموو ژەمێكی نانخواردن لە جیاتی هەویری ددان بەم گیراوەیە ددانەكانتان بشۆن، بەڵام وریابن ئەگەر خوێ و لیمۆكە زۆر بێ، رەنگە زیان بە ددانەكانتان بگەیەنێت، بۆیە با رێژەیان كەم بێ و لە ئاوێكی گەرمدا تێكەڵ كرابن.

دووەم: یان لە رێگەی تێكەڵكردنی خوێی چێشتلێنانەوە لەگەڵ بیكاربۆناتی سۆدیۆم، گیراوەیەك دروست بكەن، هەفتەی دووجار ددانەكانتانی پێ بشۆن.

بەم دوو رێگەیەی لە سەرەوە باسكرا، بە پەیڕەوكردنی لەماوەیەكی كەمدا ددانەكانتان زۆر پاك و بریسكەدار دەبێ و لە رووخساری ددانە زەردەهەڵگەڕاوەكان و بۆنی ناخۆشی دەم نەجاتتان دەبێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات