به فيديؤ ئۆفەرێکی نوێی بؤ بەکارهێنەرانی بەبێ هێڵی ئينتەرنێت ڤيديۆکانی يوتيوب دابگرێت و سەيريشی بکات

bozhin

تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب کە لەلايەن کۆمپانيای گوگڵەوە خاوەدارێتی دەکرێت، ئۆفەرێکی نوێی خستۆتە بەردەم بەکارهێنەرانی و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکات.

لەماوەی دوو مانگی رابردوو يوتيوب هەواڵی بەپارە بوونی تۆڕەکەی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەدا بەم نزيکانە و لەسەرنسەری جيهاندا چەند تايبەتمەندييەکی يوتيوب دەبێتە پارە و چيتر ناتواندرێت بەبێ بەرانبەر بەکاربهێندرێت.

ئەم ئۆفەرەش ماوەی مانگێکە دەستبەکاربووەو سەرەتاش بۆ ئەمريکا کارا کراوە کە ناودەبرێت بە يوتيوبی سوور، تايبەتمەندی ئەم يوتيوبەش ئەوەيە کە هيچ ريکلامێک لەناو و پێش و پاش ڤيديۆکان بوونی نييە و بەشێوەيەکی جياوازتر و ئاسان دەتواندرێت بەکاربهێندرێت بەڵام لە بەرانبەردا دەبێت هەر بەکارهێنەرێک بۆ يەک مانگ بەشداریی کردنی دەبێت ١٠ دۆلار بدات بە تۆڕەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب ماوەی ١٠ ساڵە لە سەرانسەری جيهاندا بەبێ پارە لەلايەن بەکارهێنەرانی تۆڕی ئينتەرنێتەوە بەکاردەهێندرێت، ئێستا سەيرکردن و خزمەتگوزارييەکانی کردووە بە پارە و لە ئەمريکاوە دەستی پێکردووە.

لە گرنگترين تايبەتمەندييەکانی ئەم يوتيوبە سوورە ئەوەيە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت بەبێ هێڵی ئينتەرنێت ڤيديۆکانی يوتيوب دابگرێت و سەيريشی بکات، کە ئەمەش گۆڕانکارييەکی گەورەيە ئەنجامی داوە.

ڤيديۆ:



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات