به وينه تەمەنی 11 ساڵییە و سکی حەوت مانگانە

bozhin

ژمارەیەك لە چالاكوان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی كچێكی ئەردەنیان بڵاوكردۆتەوە كەتەمەنی 11 ساڵەو دووگیانە وێنەی منداڵێکی 11 ساڵان کە ماوەی حەوت مانگە دووگیانە، زۆربەی پێگە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکانی گرتووەتەوە، زۆربەی کۆمێنتەکان لەلایەن خەڵک و چالاکانەوە، رێسوای ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە دەکەن.

بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانەش كاردانەوەی لەلایەن رێكخراوەكان لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەكان لێكەوتۆتەوە ،چالاكوانان داواكارن بەزووترین كات لەلایەن شارەزایانەوە ،یاسایەك لە دژی هاوسەرگیری كچانی منداڵەوە دەربكرێت .

چونكە ئەم دیاردەیە لەرووی ئاینی و یاسایی و كۆمەڵایەتیشەوە كارێكی نایاساییە ،ئەو كچەشی لەوێنەكەدا دەردەكەوێت لە ئێستادا لەمانگی حەوتەمی دووگیانی بووندایە .

پێگەی “فۆستا”یش وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە دەدات، گەنجێکی ئوردنی، منداڵێکی تەمەن 11 ساڵانی خواستووە و لە ئێستەیشدا ئەو منداڵە ماوەی حەوت مانگە دووگیانە.
پێگەکە ئاماژەی بەوە داوە کە زۆربەی خەڵک و چالاکانی بواری مەدەنی، رەخنە لەو هەڵوێستە دەگرن کە چۆن دەبێ منداڵێکی 11 ساڵان، هاوسەرگیری بکات و دووگیان بێت.
هەندێکیش هەن وەک ئەوەی دەیانەوێ داکۆکی لە منداڵەکە بکەن، پێیان وایە ناکرێ کچی کەمتر لە 15 ساڵ هاوسەرگیری بکات، بەڵام چالاکان دەڵێن ئەوەیش مایەی رەخنەگرتنە، ئەگەر نا بۆچی یاسا تەمەنی 18 ساڵی داناوە بۆ هاوسەرگیری.
دواتریش “فۆستا” نووسیویەتی پێ دەچی لە ئوردندا رێکخراوەکانی تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئافرەت و منداڵ نەبێت، بۆیە هەندێک خێزان منداڵ بە شوو دەدەن.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات