bozhin
ترشبوونی گەدە (دڵەکزێ) نەخۆشییەکی باوە، ھەروەھا پەیوەست نیە بە تەمەنەوە و لە ھەموو مرۆڤێکیش روودەدات، دڵەکزێ یەکێکە لەو نەخۆشییانەی مرۆڤ بە رێژەیەکی زۆر بێزار دەکات.
ھۆکارەکانی تووشبوونی دڵەکزێ بریتین لە ھەرس نەکردنی خواردن، زۆر خواردن، خواردنە تیژەکان، خواردنەوە کحولییەکان و خواردنەوە گازییەکان.
بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ زانایان ئاماژەیان بە چەند خواردنێک داوە پێویستە مرۆڤ لە کاتی تووشبوون بە دڵەکزێ بیخوات، کە بریتین لە:
1 – گێزەر
2 – شیر و ھەنگوین تێکەڵ بکە و بخۆ
3 – شەربەتی لیمۆ
4 – ئاوی جەنجەفیل
5 – گیراوەی دارچین و ئاو، پێویستە ئاوێکی کوڵاو بھێنی و نیو کەوچک دارچینی تێبکەیت، دواتر کە سارد بووەوە ئینجا بیخۆیت.
6 – خواردنەوەی چا کە لەگەڵ نەعنا (پونگ) تێکەڵ بێت.
تعليقات
إرسال تعليق