لە بەکارهێنانی شامپۆ ئه و 7 هەڵە ى نه بيت بكريت بزانه

bozhin

باش بەکارنەهێنانی شامپۆ دەکرێت ببێتە هۆی هەڵوەرین و گرفت بۆ قژت. 

شکانەوەی تاڵە مووەکانی قژ و نەخۆشیی پێستی سەر و وشکیی قژ لەو هۆکارانەن کە بەهۆی شێوازی بەکارهێنانی شامپۆوەن بۆ قژت.

ئەم حەوت خاڵەی خوارەوە ئەو خاڵانەن دەبێت بیانکەیت و نەیانکەیت لە کاتی بەکارهێنانی شامپۆ بۆ شوشتنی قژت:

١. تەواو تەڕنەکردنی قژت
تەواو تەڕبوونی قژت پێش ئەوەی شامپۆی بەسەردا بکەیت گرەنتی ئەوە دەکات کە بەرهەمەکە بەباشی کاری خۆی دەکات.

٢. هەمیشە شامپۆ خستەنەسەر یەک شوێنی سەرت
ئەگەر هەمیشە لە کاتی سەرشوشتندا شامپۆ دەخەیتە سەر یەک شوێنی سەرت – کە بەگشتی خەڵکی دەیخەنە سەر تەپڵی سەریان- ئەوا هەوڵ بدە شوێنەکەی لەگەڵ هەر سەرشوشتنێکدا بگۆڕە.

٣. دووجار سەرشوشتن بە شامپۆ
کاتێک سەرت بە شامپۆ دەشۆیت یەک جار بەسە و دووجاریش هەڵەیە. ئەم دووجار تەنیا بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە لە هەفتەیەکدا یەک جار یان دوو جار سەریان دەشۆن.

٤. بەکارهێنانی موکەیەفی ناباش
بەکارهێنانی موکەیەف لە شوێنی هەڵە دەکرێ ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژت. لەبیرت بێ بیدەیت لە تاڵەمووەکان نەک بێخی سەرت.

٥. زۆر لێکخشاندن
زۆر دەستخستنە سەر و نینۆکخشاندن لە پێستی سەر دەبێتە هۆی زیان بۆ پێست و تاڵەمووەکانیش. پەنجەمۆرەکانت بەکاربهێنە بۆ مەساجکردنی بێخی سەرت.

٦. خووساندنی قژ بە ئاوی گەرم
خووساندنی قژ بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی قژ و پێست و کڕێژ. ئاوی شلەتین بەکاربهێنە.

٧. بەکارهێنانی هەمان شامپۆ
دەبێت ناوە ناوە شامپۆکەت بگۆڕیت، لانی کەم هەموو دوو مانگ جارێک.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات