زۆربەمان بەبەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی یاخود ئەنجامدانی وەرزش دەمانەوێت ،كێشمان دابەزێنین ،بەڵام بەشێوەیەكی ئاسان و بەپەیڕەویكردنی چەند هەنگاوێكی ئاسان دەتوانین كێشێكی نمونەیمان هەبێت .
• بەباشی بخەوە : ئەگەر بەشێوەیەكی باش نەخەوتیت ئەوا كاریگەری لەسەر ئەو هۆڕمۆنانە دەبێت كە ئارەزووی خواردن لە مرۆڤدا زیاد دەكەن ، وا دەكات كەسەكە هەمیشە هەست بەبرسێتی بكات ، لەبەرامبەریشدا خواردنێكی زۆر بخوات كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ قەڵەوی ،لەبەرئەوە هەوڵ بدە شەوانە هەشت كاتژمێر بخەویت .
• واز لە خواردنەوە غازیەكان بهێنە : خواردنەوە غازیەكان بڕێكی زۆر لە شەكریان تێدایە كە ئەمەش زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ،ئەو كەسانەی ڕۆژانە جارێك یاخود زیاتر لە جارێك خواردنەوە غازیەكان دەخۆنەوە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە و قەڵەوی بەرێژەی لە 50% زیاد دەكات .
• خواردنی خۆراك بەشێوەیەكی تەندروست : خواردنی خۆراك لەو كاتی سەیركردنی تەلەفزیۆن یاخود دانیشتن لەبەردەم كۆمپیتەر دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش ،بۆ ئەوەی مەترسی زیادبوونی كێشت لەسەر نەمێنێت ئەوا هەوڵ بدە خۆراك لە كاتی خۆیدا بخۆیت .
• كەمكردنەوەی خواردنی خۆراكە لە قوتونراوەكان : خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی یەكەی گەرمۆكەی كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ زیادبوونی كێش ،هەروەها ئەو خۆراكانە رێژەیەكی زیاتر لە خوێ و شەكر و مادە كیمیایەكانی تێدایە كە ئەمانەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن .
• گرنگیدان بە خواردنی سەوزە و میوە : یەكێك لە رێگا تەندروستەكان بۆ دابەزاندنی كێش گرنگیدانە بە خواردنی سەوزە و میوە ،گۆرینی هەندێك لە ژەمە خۆراكەكان بۆ خواردنی سەوزە و میوە مەترسی دووبارە زیادبوونی كێش كەم دەكاتەوە و هەروەها دەبێتە هۆی دەستكەوتنی مادە و كانزا بەسودەكان بۆ لاشە .
• نوسینی ناوی مادە خۆراكیەكانی رۆژانە : نوسینی ناوی ئەو خۆراكانەی كە ڕۆژانە دەیانخۆیت، دەبێتە هۆی زانینی بڕی یەكە گەرمۆكەكان لەلاشەدا كە ئەمەش ڕێگری لە زیادبوونی كێش دەكات .
• خواردنەوەی ئاو : خواردنەوەی ئاو پێش ژەمە خۆراكە سەرەكییەكان یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەوەی كە كێش بەجێگری بمێنێتەوە و زیاد نەكات ،توێژینەوە نوێیەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن خواردنەی هەشت كوپ ئاو لە ڕۆژێكدا و هەروەها خواردنەوەی ئاو پێش ژەمە خۆراكییەكان هۆكارێكە بۆ درەنگ خستنی پیری و هەروەها پارێزگاریكردن لە كێش بەشێوەیەكی تەندروست .
تعليقات
إرسال تعليق