به فيديؤ جوزێ مۆرینیۆ تەحەمولم کردووه هێرشبەر سەرشێتەکە: شانست هەیە!!

bozhin
جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی پەیامێکی توندی ئاڕاستەی دیێگۆ کۆستای ئیسپانی کرد و ڕایگەیاند، لەهەموو یاریزانەکانیش شانسی زیاتر بووە.

شەوی ڕابردو “مۆو” بڕیاریدا کۆستا بخاتە سەر کورسی یەدەگ و لەتایمی دووەمیشدا داوای کرد هاوشانی پیدرۆ و هازارد مەشقی خۆگەرم کردنەوە ئەنجام بدات، بەڵام کاتێک کۆتاییان بە مەشقەکان هێنا تەنها بەشداری بە هازارد و پیدرۆ کرد!
لێرەوە هێرشبەرە سەرشێتەکە توڕەیی خۆی دەربڕی و درێسی مەشقەکانی بەسەر مۆرینیۆ و دەستەی ڕاهێناندا فڕێدا، ئەم ڕووداوە لەلایەن کامێراکانەوە وێنەگیرا و خۆشبەختانە “مۆو” لەکاتی خۆیدا ئاگاداری نەبوو.

سەرەڕای ئەوەی نەیدەزانی کۆستا چ ڕەفتارێکی کردووە، بەڵام لەلایەن میدیاکارانەوە پرسیاری لێکراو ئەویش لەوەڵامدا وتی :” کۆستا لەهەموو یاریزانەکان شانسی زیاترە، چونکە تائێستا تەحەمولم کردووە، زۆر چاوەڕێم کردووە خۆڕاگر بووم، کۆتا یاریزانە کە بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە دەخرێتە سەر کورسی یەدەگ، دەزانم دۆخی جەستەیی گونجاوە و بەباشی مەشقەکان ئەنجام دەدات، ئاساییە ئەگەر دڵتەنگ بێت بەهۆی دانیشتنییەوە لەسەر کورسی یەدەگ، بەڵام من چەندین یاریزانی تری هاوشێوەی هازارد و تێریم لەپێکهاتەکە درووخستۆتەوە لەبەر هەمان هۆکار، کۆستا شانسی هەی تائێستا دانم بەخۆمدا گرتووە”.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات