کریستیانۆ چووە مێژووی باشترین گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپاوە

helin

بەو گۆڵەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر یانەی ئیبار تۆماریکرد ، پێی چووە مێژووی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپاوە .
لەیاری نێوان یانەی ریاڵ مەدرید و ئیبار کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵێکی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەوەرزی ئەمساڵی لالیگادا بۆ ٩ گۆڵ بەرزکردەوە ، کە ٢ لەو گۆڵانە بەلێدانی پەناڵتی تۆماریکردون.
بەو گۆڵە کریستیانۆ ژمارەی گۆڵەکانی لەخولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەورویا بۆ ٣١٨ گۆڵ بەرزبۆوەو بووە سێیەم باشترین گۆڵکاری پێنج خولە ناوخۆییەکەی ئەوروپا.
ئەوەش لەکاتێکدایە جیمی گریڤس بەتۆمارکردنی ٣٦٦ گۆڵ باشترینە و گێرد مۆلەریش بە ٣٦٥ گۆڵ دووەم باشترین گۆڵکاری خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپایە.
ھاوکات بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی رۆناڵدۆ لەخولی ئیسپانیادا بۆ ٢٣٤ گۆڵ بەرزبۆوەو ئەو ژمارەیەی یەکسان کردەوە کەبەناوی ھۆگۆ سانچێزی ئەستێرەی پێشووی ریاڵ مەدریدەوەیە و سێیەم گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانیایە.
لەئێستادا لیۆنێل مێسی بەتۆمارکردنی ٢٨٩ گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی لالیگایە و تیلمۆ زاراش بە ٢٥٣ گۆڵ لەپلەی دووەمدایە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات