کێشە بۆ خوێندنی زمانی کوردی لەزانکۆی بەغداد دروست دەکرێت

harem

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بریاریدا لەسەر راگرتنی وەرگرتنی خوێندکاران لەبەشی زمانی کوردی لەزانکۆی بەغدا بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٥ ـ ٢٠١٦ و ھەوڵدان بۆ داخستنی بەشی زمانی کوردی لەو زانکۆیە.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کەھاوکات ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵایە لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێرایی دەربرینی نیگەرانیەکانی لەبەرامبەر ئەو بریارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا چەندین جار ھۆشداریمان لەو بارەیەوە داوە بۆئەوەی ئەو بەشە وەک بەشەکانی تری زانکۆ ھاوکاری بکرێت لەڕووی دابینکردنی مامۆستاو پێداویستی یەکانی تری خوێندن بۆ زمانی کوردی، ئەگەرنا ئەوا مەترسی داخستنیان لەسەردەبێت ، وتیشی وەک لیژنەی خوێندنی باڵا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم و عێراق کۆبووینەتەوە بۆ چارەسەر کردنی ئەوگرفتانە، لەپێناو ئەوەی ئەگەربێت و لەم ساڵیشدا خوێندکار وەرنەگیرێت ئەوا بۆساڵی ئایندە ئەو بەشە بتوانێت خوێندکاران وەربگرێت، ئەوەشی خستەڕوو، کە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم رەزامەندی خۆی نیشانداوە کەھاوکاری ئەو بەشە بکات و کورسی تایبەتیش بۆ خوێندکارانی ماستەر دابین بکات، لای خۆشیەوە ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا ئەو بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی بە بڕیارێکی سیاسی ناوبرد دژ بەخوێندنی زمانی کوردیی لەزانکۆکانی عێراق، بەتایبەتیش زانکۆی بەغداد .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات