به وينه هەوادارانی سەرسام كرد سبیل جان هەرگیز وەك ئەوە دەرناكەوێت !؟

bozhin
لە دوایین دەركەوتنیدا هونەرمەندی شۆخ و شەنگی توركی (سبل جان)، كە  دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە كونسێرتێكدا بە جلوبەرگی سەر ستیجەوە گیراوە، هەرگیز وەك ئەوە دەرناكەوێت كە تەمەنی 45 ساڵە، بۆیە هەمیشە بە دەركەوتنی هەوادارانی سەرسام دەكات.
سبیل جان ؛هونەرمەندی شۆخ و شەنگی توركی؛ لە توڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە، كە بەرواری وێنەكان بۆ ئاهەنگێك دەگەرێتەوە ، كە دوو شەو لەمەوبەر سازی كردبووە،  لە پۆستێكیشدا نوسیویەتی: “كۆنسێرتێك لەكاتی كردنەوەی سەنتەری هونەری نمایشییەكان”.
سبیل جان لە دایك بووی 1/8/1970 ی وڵاتی توركیایە و لەتەمەنی 14 ساڵیەوە بەهۆی دەنگە خۆشەكەیەوە ناوبانگی پەیداكردووە، لە ئێستادا ئەو خانمە  تەمەنی (45) ساڵە، بەهۆیی جوانیەكەیەوە بۆتە جێگەی تێڕامانی هەوادارانی، ئەمە جگە لە دەنگە خۆشەكەی.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات