chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
ھێزەکانی سوپای تورکیا دەستگیرکردنی ٣٠ کەسیان لەناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیاو سوریا راگەیاند، بەبێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک بدەن لەبارەی ئەوەی کە دەسگیرکراوەکان لەناو کامپەکاندا بوون یان لە دەرەوەی تورکیاوە ھاتوون و ویستویانە پەیوەندی بەتیرۆریستانەوە بکەن.
تورکیا بۆ چەندین جارە دەستگیرکردنی ھاوڵاتیان لەسەر ھەوڵدان بۆ پەیوەندیی کردن بەداعشەوە رادەگەیەنێت ئەوەش بەرای ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھان لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکەوە وەک بەھانەیەک بەکاردەھێنرێت بۆ کاڵکردنەوەی ئەو بیروبۆچونانەی کە پەیوەندی تورکیا بەداعشەوە دوپات دەکەن و دەیان بەڵگەی ئاشکراش بەردەست کەوتوون کە تورکیا بەردەوام ھاوکاریی داعشی کردووەو لەناو خاکەکەی خۆشیدا بریندارەکانی داعشی چارەسەر کردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق