دوای دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا رۆژی دووشەممە لەبازارەکانی جیھاندا نرخی نەوت بەڕێژەیەکی کەم بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیی بە جۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوت بۆسەروی ٤١ دۆلار بەرزبووە کەئەمەش بەبەراورد بە سێ ڕۆژی رابردوو بەڕێژەی لە٣% بەرزبونەوەی بە خۆوە بینیوە و نەوتی برێنتیش چوار سەنت بەرزبۆتەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە رۆژی دووشەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (٤٤) دۆلار و ٩٠ سەنت و نرخی نەوتی خاویش بۆ (٤١) دۆلار و ٨٨ سەنت بەرزبۆوە.
کەبەپێی بازاڕی نرخەکانیش دوای ئەوەی دووشەممە نرخەکانی نەوت کەمێک بەرزبونەتەوە بەڵام ھێشتا لەئاستی پێویستدا نییەو ھەر لەژێر کاریگەری دابەزینی چەند ھەفتەی رابردوودا ماوەتەوە بەبەراورد بە سێ ڕۆژی رابردوو لە٣% بەرزبونەوەی بە خۆیەوە بینیوە
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق