به وينه ببينه ئەو سەرکردە کوردانە بنا سه كه زياتر له ياك ژنيان هێناوە

bozhin

کەمنین ئەو سەرکردە کوردانەی کە چەند جارێک لە ژیانیاندا چوونەتە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بەڵام ئەو سەرکردانەش کەمنین ئەگەرچی تەمەنیان ڕوویان لە هەڵکشانە بەڵام تا ئێستا هاوسەرگیریان کردووە.

مەلا مستەفا

sdfgh.jpg

مەلا مستەفای بارزانی یەکەم سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ژیانیدا بەفەرمی سێ جار هاوسەرگیری کردووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت لە کاتێکدا چووە بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەوێش هاوسەگیرییەکی کردووە باڵام تا ئێستا ئەو زانیاریانە پشتڕاستنەکراونەتەوە، دواین خێزانی مەلا مستەفا، حەمایل خانە کە لەخێزانێکی بنەماڵەی زێبارییە و دایکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو هاوسەرگیرییە بە هاوسەرگیرییەکی سیاسیی نێو دەبرێت بەو واتایەی کە ئەم هاوسەرگیرییە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بووە بە “کێبڕکێی و ناکۆکییەکانی” نێوان بنەماڵەی زێباری و بارزانی.

عەلی باپیر

kemela-ali-bapir.jpg

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، لە ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە و بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان حەوت کوڕ و شەش کچی هەیە.

محەمەدی حاجی مەحمود

172681192015_مود-650x320.jpg

سکرتێری حزبی سۆسیالست کوردستان، محەمەدی حاجی مەحمود لە ژیانیدا چوار جار هاوسەگیری کردووە، بەڵام لە کاتی دەرکردنی یاسایەکدا لە پەرلەمانی کوردستان دژی فرە ژنی لە پەرلەمانی کوردستان، ناوبراو دەنگ بەو یاسایە دەدات!.

فازڵ میرانی

mirani-bagdat-ve-erbil-anlasmali-140685.jpg

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ژیانیدا دوو جار هاوسەرگیری کردووە، دواین هاوسەری ناوی “ژیان میرانییە”.

مەلا بەختیار

2017112112015_mala bakhtiar1.JPG

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێکی دیکەیە لەو سەرکردانەی کە لە ژیانیدا دووجار هاوسەرگیری کردووە و یەکێک لە کچەکانیشی هاوسەری پاڤێڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتییە.

ئەرسەلان بایز

image92.jpeg

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە هەمانشێوەی مەلا بەختیار لە ژیانیدا دووجار هاوسەرگیری ئەنجامداوە.

قاسملو

22dr-qassimlu.jpg

بە گوێرەی کتێبی “ئورووپاییەك لەوڵاتی كورداندا”، كە لەنوسینی نەسرین قاسملو (هاوسەری قاسملو) وە، باوکی عەبدولڕەحمان قاسملو ی‌ سكرتێری‌ پێشووی‌ حزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، محەمەد ئاغا کە یەکێک بووە لە ئاغا دیارەکانی ناوچەی ورمێ، ٢٥ جار هاوسەرگیری کردوە، ئەوەی هاوسەرەکەی قاسملو باسی دەکات زۆر جێگەی سەرنجە بە تایبەت کە باوکی قاسملو پێی وتووە “ئەگەر خوشکت هەیە دەیهێنم”، بەڵام کوڕەکەی یەکجار هاوسەرگیری دەکات و دواتر جیادەبێتەوە لە هاوسەرەکەی

محەمەد ئەحمەد

3657182892015_kobwnawa.png

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە ژیانیدا دووجار هاوسەگیری کردووە.

محەمەد حەکیم

mhamad.jpg

بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەلی ئیسلامی لە ژیانیدا دووجار هاوسەرگیری کردووە.

موسەنا ئەمین

dktormosssnnn.jpg

ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو، موسەنا ئەمین لە ژیانیدا دووجار هاوسەگیری کردووە و هاوسەری یەکەمی کە بەهەمانشێوە ئەندامی سەرکردایەتی بوو ناوی عالییە فەرەجە و مامۆستای زانکۆیە

 

عومەر محەمەد

عومەر محەمەد ناسراو بە “عومەر مەلائیکە” بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە دەڤەری سلێمانی لە ژیانیدا دوو جار هاوسەگیری کردووە

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات