ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دوو ملیار دۆلاره‌كه بداته كۆمپانیای دانه‌غاز، ئه‌وا پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تا سێ مانگی داهاتوو، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای دانه‌غاز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگا له‌هه‌رێمی كوردستان بردوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم ملیارێك‌و (981) ملیۆن دۆلار بداته ئه‌و كۆمپانیایه، ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌خێرایی ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی له‌ناو هاوڵاتیان‌و به‌رپرسانی هه‌رێم لێكه‌وته‌وه.
(سۆران عومه‌ر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، كه وينه يه كى ده ست bozhin ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دوو ملیار دۆلاره‌كه بداته كۆمپانیای دانه‌غاز، ئه‌وا پێدانی موچه تا سێ مانگی داهاتوو ئه‌سته‌م ده‌بێت.
سۆران عومه‌ر وتیشی:”ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت ئه‌و پاره‌یه بدات، ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌رێم نه‌توانێت نه‌وت به‌ئاشكرا بفرۆشێت‌و ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌یدا ئه‌گیرێت، چونكه له‌هه‌ر بانكێك پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌وا كۆمپانیای دانه‌غاز ده‌توانێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، كۆمپانیاكه داوای سێ ملیار دۆلاری كردووه، كه ئه‌و یه‌ك ملیاره‌ی دیكه له‌دانیشتنێكی ساڵی داهاتووی دادگا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌رێم پاره‌ی هاتوچۆ‌و خه‌رجییه‌كانی ئه‌و دادگاییه ده‌دات.
ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگا‌و تانه‌لێدانی له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، سۆران عومه‌ر وتی:”ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا قابیلی تانه‌لێدانیش نییه، بۆیه به‌هۆی حكومه‌ته‌وه توشی وه‌زعێك ده‌بین كه ده‌بێت نیوه‌ی كوردستان بده‌ین به‌كۆمپانیاكه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه (بیلال سه‌عید) ڕۆژنامه‌نوسی بواری ئابوری له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، وروژاندنی كه‌یسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانه‌غاز له‌مكات‌و قۆناغه‌دا، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌كۆنفرانسی نه‌وت‌و غازی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه ڕۆژی دووشه‌ممه (30-11-2015) له(له‌نده‌ن) ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئه‌ویش به‌ئامانجی فشاردانان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم‌و گومان دروستكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهان.
به‌وته‌ی سۆران عومه‌ر، په‌كخستنی ڕۆڵی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و دۆسیه شاراوه‌و گرێبه‌سته گوماناویانه‌ی كه له‌ساڵانی ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامدراون، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه ئاشكراكراون.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا‌و به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی، كۆمپانیاكه كه‌یسێكی له‌هه‌رێمی كوردستان بردووه‌ته‌وه‌و ده‌بێت هه‌رێم نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار بداته ئه‌و كۆمپانیایه، لای خۆیشیه‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه كه‌یسه‌كه‌ی له‌دادگا بردبێته‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق