bozhin
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ماوەی پێکانی تیاگۆ مێندێزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکەی ئاشکرا کرد.
شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی ئیسپانیۆل دا، تیاگۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لێدانێکی ئاڕاستەی ئەسینسیۆی یاریزانی لاوی یانە کەتەلۆنییەکە کرد، بەڵام خۆی توشی پێکان هات و هەر لەو کاتەدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ و پاش ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، دکتۆر ڤیالۆن بەڕەسمی و بەناوی دەستەی پزیشکی ڕۆخی بلانکۆسەوە ئاشکرای کرد :” تیاگۆ بۆ ماوەی چوار مانگ لەیارییکردن دووردەکەوێتەوە و لەکۆتایی وەرز، یاخود لەسەرەتای وەرزی نوێ دەگەڕێتەوە، چونکە ئەم جۆرە پێکانانە پێویستی بە حەوانەوەو چارەسەرە”.
جۆری پێکانەکە بریتییە لە شکانی یەکێک لە ئێسکەکانی قاچی و ماوەی چارەسەری ئەم جۆرە پێکانانە لە چوار مانگ بۆ ساڵ درێژە دەکێشیت.
تعليقات
إرسال تعليق