ڕه‌غد كچی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی پێشووی عێراق، له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی دوایین نامه‌ی باوكی بڵاو ده‌كاته‌وه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه و كۆپیكردنی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان، ڕه‌غد وێنه‌كه ده‌سڕێته‌وه.
وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره و له سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌دام له 4-11-2006دا نووسیویه‌تی، له‌كاتێكدا خۆی له 30-12-2006دا له‌سێداره درا.
به‌پێی وێنه‌كه له نامه‌كه‌دا نووسراوه:
هیچ كات خوای گه‌وره به‌نده‌یه‌كی باوه‌ڕدار و ڕاستگۆی خۆی بێ هیوا ناكات..
الله اكبر.. الله اكبر..
بژی ئوممه‌ته‌كه‌مان.. بژی مرۆڤایه‌تی، به سه‌لامه‌تی و یه‌كسانی.. الله اكبر.. بژی گه‌له موجاهیده‌كه‌مان.. بژی عێراق.. بژی عێراق و بژی فه‌ڵه‌ستین.. بژی جیهاد و موجاهیده‌كان.. الله اكبر.. شكست بۆ دوژمنان..
سه‌دام حوسێن\سه‌رۆك كۆماری عێراق
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره موجاهیده‌كان
تعليقات
إرسال تعليق