مژدايه خۆ ش زەوی ‌و خانوو بەسەرئه م چينه دابه ش دە كريت

bozhin
وەزیرانی ئاوەدانكردنەوە، كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، شارەوانی و گەشتوگوزار، دابەشكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوونیان بەسەر كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعشدا ڕاگەیاند.
 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە لەپەراوێزی كۆبونەوەی نێوان هەرسێ‌ وەزیرەكەدا ئەنجامدرا، مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری  كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی دواقۆناغەكانی پرۆژەی دابەشكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێ بوون بەسەر كەسوكاری شەهیدان كۆبوونەتەوەو كارەكانی لیژنەكە زۆرباش بەرێوەچووە.
وتیشی‌: “ئەم پڕۆژەیە بۆ سەرجەم شەهیدانی جەنگی دژی داعشە بە پێشمەرگەو شەهیدانی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و لەو شوێنانەی یەكەی نیشتەجێ بوون هەبێ لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پێیان دەدرێت، لەو شوێنانەشی یەكەی نیشتەجێ بوون ئامادە نەبێ وەزارەتی شارەوانی زەویان بۆ دابین دەكات”.
لای خۆشیەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایگەیاند، لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی یەكەی نیشتەجێ بوونمان ئامادەیە، هەركات دۆسیەكان بەتەواوی بگاتە دەستمان، كلیلی یەكەكان تەسلیمی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین، هەروەها8500 یەكەی نیشتەجێبوونمان لە قۆناغی جێبەجێكردندایە، هەر كاتێكیش  تەواو ببن، ئامادەین بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشیان بكەین”.
هەر لەمیانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا، نەورۆز مەولود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند، لەو شوێنانەی كە یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەنییە، زەوی بەسەر خانەوادەی شەهیدان دابەش دەكەین و ئەو شوێنانەشی كە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە ئامادەین لەماوەیەكی دیاریكراودا پرۆژەی خزمەتگوزاریان بۆجێبەجێی بكەین.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات