وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم کرێی یەکساڵی خوێندن بۆ کوڕو کچی خوێندکاری زانکۆو پەیمانگەکان خەرجدەکات و لەھەوڵیشدایە کرێی خوێندنیان ڕاستەوخۆ بۆ خەرجبکات کە پێشوتر خوێندکارەکە خۆی کارەکانی دەکرد.
ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی قەزای سۆران لەلێدوانێکدا ڕاگەیاند، كه وينه يه كى بۆ bozhin نيدراوه لەم ھەفتەیەدا دەستدەکەن بەدابەشکردنی دەرماڵەی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ ـ ٢٠١٦)ی خوێندکارانی کوڕو کچی شەھیدان کە لەزانکۆو پەیمانگەکانی حەوزی سۆران دەخوێنن و ژمارەیان ٥٠ خوێندکارە.
وتیشی:”ئەو دەرماڵە ھی تەواوی ساڵەکەیەو بۆ ھەر خوێندکارێکی دەرەوەی سۆران یەک ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دینارو بۆ ناو سۆرانیش ٩٠٠ ھەزار دینار سەرفدەکەین”.
باسی لەوەشکرد، بەدەر لەو دەرماڵەیە، ئێستا ھەوڵێک ھەیە کە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم، ڕاستەوخۆو دوای پڕکردنەوەی فۆڕمێک بۆ خوێندکارەکە، پێدانی کرێی خوێندنی ئەو خوێندکارە کوڕو کچە شەھیدانەی کە بەپارە لەزانکۆو پەیمانگەکان دەخوێنن بداتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
تعليقات
إرسال تعليق