بەشی سێهەمی زنجیرەدرامه ى ستایش بزانه كه ى پەخش ده كريت

bozhin
زانیاری نوێ لەسەر بەشی سێهەمی زنجیرەدراماكە ئاشكرا دەكات.
ماوەی زیاتر لە ساڵێك بەسەر پەخشكردنی بەشی دووەمی زنجیرەدرامای “ستایش” تێپەڕ دەبێت و لە ئێستاشدا بینەرانی ئەو زنجیرە درامایە بە تامەزرۆییەكی زۆرەوە چاوەڕوانی بەشی سێهەمی دەكەن زانیاری نوێ لەسەر بەشی سێهەمی زنجیرەدراماكە ئاشكرا دەكات.
ژوان حوسەیدین ؛بەڕێوەبەری بەشی ڕیكلامی كۆمپانیای سكای ئارت؛ كە كاری دۆبلاج و وەرگێڕانی زنجیرەدراماكە دەكات  بەپێی زانیارییەكانی ئەوان هێشتا كاركردن لە بەشی سێهەمدا تەواونەبووە، دواتر دەبێت لە كەناڵی یەكی ئێران پەخش بكرێت و ئینجا ئەوان دەیكڕن و كاری وەرگێڕانی بۆ دەكەن، بەڵام تائێستا نازانرێت كەی تەواو دەبێت و پەخش دەكرێت.
وتیشی:”دوای ئەوەی لەو كەناڵەوە پەخش دەكرێت، بە نوسخەی ئەسڵی دەیكڕینەوە و بە زاراوەكانی سۆرانی و كرمانجی كاری وەرگێرانی بۆ دەكەین و پەخش دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد، بەپێی زانیارییەكانی ئەوان زنجیرەدراماكە دوو بەش بووە، بەڵام بەهۆی دەركەوتنی ستایش لە مۆندیالی 2014 بەشێوەیەكی نیمچەڕووت و توڕەكردنی بەرپرسانی ئێرانی، بۆیە بڕیاردرا هەرچۆنێك بێت زنجیرەدراماكە تەواوبكرێت و كەسایەتی ستایش زیاتر گرنگی پێنەدرێت.
بەرێوەبەری بەشی ڕیكلامی كۆمپانیای سكای ئاڕت ڕونیكردەوە، بەوهۆكارە زۆربەی زنجیرەكەی دووەم زیاتر تەركیز لەسەر وتەكانی حیشمەتی فیردەوسی بوو، نەك كارەكتەری ستایش.
زنجیرەدرامای ستایش تائێستا دوو بەشی  پەخش كراوە، كە بەشی یەكەمیان لە ساڵی 2011 بووە و ئەویتریش لە ساڵی 2014 دا پەخشكرا و خاوەنی بینەرێكی زۆرە لە ئێران و هەرێمی كوردستان.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات