ئاسڵی نیمەت ئالتایلاری ناسراو بە گولبین لە زنجیرە درامای وێستگەی تەکسی، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا لەگەڵ شۆفێرێکی تەکسی دەبێتە دەمەقاڵێیان و لەیەکتری دەدەن.
ئاسڵی نیمەت ئاڵتایلاری، ناسراو بە “گوڵبین” لە زنجیرە درامای وێستگەی تەکسی، لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەیدا لەسەر ئەوەی شۆفێرێکی تەکسی ڕێگەی لێگرتووە،لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و بووتە دەمەقاڵێیان لەگەڵ شۆفێری تەکسییەکە. دواتر شۆفێری تاکسیەکە قسەی ناشرینی بەرامبەر بەکارهێناوە و مشتەکۆڵەیەکی لێداوە.
لە بەرامبەردا گوڵبین کراسی بەری شۆفێری تەکسییەکەی دڕیوە و بە نینۆکەکانی برینداری کردووە. پاش هاتنی پۆلیسیش هەردوولا داوای یاساییان لەسەر یەک تۆمارکردووە.
هەرچەندە شۆفێری تەکسییەکە تۆمەتەکانی گوڵبین ڕەتدەکاتەوە بەوەی لێی دابێت و قسەی ناشرینی پێ وتبێت، دادگای ئیستانبوڵ بە تۆمەتی برینداکردن و سوکایەتی پێکردن، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 2 بۆ7 ساڵ بۆ هەردوو لا دەرکردووە.
تعليقات
إرسال تعليق