کەشوھەوای ھەرێم لەچەند رۆژی داھاتوودا

harem

فەرمانگە کەشناسیەکانی عێراق پێشبینی دەکەن لەرۆژانی داھاتوودا شەپۆلێکی باران بارین و لافاو ناوچە جیاجیاکانی عێراق بگرێتەوە ھاوکات بەڕێوەبەری گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستانیش پێشبینی دەکات لەسبەینێوە شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لەناوچەکانی ھەرێم بکات. 

دەزگای کەشناسی عیراق پێشبینی دەکات لە رۆژی سێ شەممەی داھاتووەوە بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە دەستپێبکاتەوە، ئاماژەش بە دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرماش لەرۆژی ھەینی داھاتووەوە دەکات.

بەڕێوەبەری دەزگای کەشناسی عێراق ئاشکراشیکردووە: لە ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی وڵات، بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ئاسایی دەبێت، ئاماژەی بە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرماش کرد لە رۆژی ھەینی داھاتوو.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەسپێدەکاتەوە و ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت و پێشنبینیش دەکات بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.”



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات