سپۆرانی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یان ڕونكردۆته‌وه، له‌شی مرۆڤ پاشماوه‌ی ژه‌هری تێدایه، بۆیه پێویسته ئه‌و پاشماوه ژه‌هراویانه له‌له‌شدا بكرێته ده‌ره‌وه.
پێگه‌ی (ته‌ندروستی) بڵاویكردۆته‌وه، بۆ ڕزگاربون له‌و پاشماوه ژه‌هراویانه كه له‌له‌شی مرۆڤدا هه‌یه، ده‌كرێت ئه‌م ڕێنماییه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ڕێنماییه‌كه گرنگه‌و كارێكی ئاسانیشه.
به‌یانیان كاتێك له‌خه‌و ڕاده‌بن، په‌رداخێك ئاو له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و پاشان له‌خورێنی بیخۆنه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گوشراوه‌ی میوه‌كان زۆر به‌سودن بۆ ئه‌و كرداره، به‌تایبه‌ت شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ‌و شه‌ربه‌تی لیمۆ هۆكارێكی گرنگن بۆ ده‌ركردنی پاشماوه ژه‌هراویه‌كان له‌له‌شدا.
ده‌شتوانن سوراحییه‌ك پڕبكه‌ن له‌ئاو، پاشان لیمۆیه‌كی له‌تكراوی تێبكه‌ن، هه‌روه‌ها زه‌نجه‌بیل به‌هه‌مان شێوه له‌ت بكه‌ن‌و بیكه‌نه سوراحیه‌كه‌وه، به‌یانیان له‌خورێنی په‌رداخێكی لێبخۆنه‌وه، ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه بۆ توانه‌وه‌ی چه‌وریش سودی زۆره.
تعليقات
إرسال تعليق