شکستھێنانی بەڵێنێکی دیکەی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پێدانی مووچە لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا ڕادەگەیەنرێت و سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتیەکانیش دەڵێت”ھێشتا پرۆسەی گواستنەوەی داھات و پارەی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواونەبووە”.
د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕاگەیاند:ھێشتا پرۆسەی گواستنەوەی داھات و پارەی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەر لەبواری جێبەجێکردندایە و تەواونەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا لەئێستاشدا وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ داھاتی نەوت ناچێتە سەر حسابەکەی، بەڵکو دەخرێتە سەر حساب بانکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دواتر ئەو وەزارەتە بۆ پێدانی مووچە ناوەناوە دەینێرێت بۆ دارایی.
لەبارەی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بەفەرمانبەران بۆدابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان لەماوەی ٣٠ڕۆژدا، کەپێشتر وەزیری سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاندبوو، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سەرچاوە سروشتییەکان دەڵێت: بەھۆی ئەو شڵەژاوییەی لەپرۆسەی ئیدارەی نەوت و گازی ھەرێمدا ھەیە، نەتوانراوە ئەو بەڵێنە جێبەجێبکرێت و لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا مووچە بەفەرمانبەران بدرێت.
د.شێرکۆ جەودەت دەشڵێت: مەلەفی نەوت و گازی سروشتی ھەرێم بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنی باڵای نەوت و گاز، کە پێنج ئەندامن، چونکە ئەوان بڕیارەکان یەکلایی دەکەنەوە.
تعليقات
إرسال تعليق