كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستیدایت و دواتر له خۆشه‌ویسته‌كه‌ت جیاده‌بیته‌وه، ڕه‌نگه خۆشت بڕیاری جیابونه‌وه‌كه‌ت دابێت، به‌ڵام هۆكار چییه كه پاش ئه‌وه زۆری بیرده‌كه‌یت؟
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی رۆتجرز له نیۆرك كه تێیدا چاودێری مێشكی عاشقه‌كانیان له رێگه‌ی له‌ره‌ی موگناتیسیه‌وه كردووه له كاتی جیابونه‌وه‌دا، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پرۆسه‌كه هه‌مان شێوازی ئالوده‌بونه به مادده هۆشبه‌ره‌كان یاخود تلیاكه‌وه پاش ئه‌وه‌ی لێی داده‌برێیت و مێشكیشت داوای ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه میشكی مرۆڤ له یه‌كه‌مجاردا كاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه زۆر توندتر ده‌بێت وه‌ك له جاره‌كانی دیكه، به‌و پێیه‌ی له كاتی جیابونه‌وه‌دا هۆڕمۆنی دوبامین ده‌رده‌دات كه به‌رپرسه له به‌خته‌وه‌ری ئه‌و هۆڕمۆنه‌ش پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ڕاهاتووه كه خۆشی ویستووه، هه‌ر بۆیه له كاتی ده‌ردانیدا و به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی كه‌سه‌كه‌وه توشی كێشه‌ی ده‌رونی و بێتاقه‌تی زۆرت ده‌كات.
به‌وته‌ی توێژه‌ره‌كان مێشك به‌لانی كه‌م پێویستی به سێ مانگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌ی بچێته ده‌ره‌وه‌و كه‌سه‌كه بچێته‌وه باری ئاسایی خۆی، به‌ڵام گه‌ر جیابونه‌وه له جاری دووه‌م و سێیه‌مدا ڕویدا كاردانه‌وه‌ی مێشك ئاسایی تر ده‌بێت به‌و پێیه‌ی دۆخه‌كه به‌لایه‌وه نوێ نییه.
تعليقات
إرسال تعليق