روسیا گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر تورکیا دەستپێکرد

chalack

بەرپرسێکی باڵای روسیا رایدەگەیەنێت، سەپاندنی سزا ئابورییەکانی روسیا بەسەر تورکیادا بۆ بەئاگاھێنانەوەی ئەو وڵاتەیە کە ھاوکاریی تیرۆریستان دەکەن.

“قستەنتین کۆساتشوف” سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی فیدڕاڵی روسیا، رایگەیاند، فشارخستنە سەر ئابووری تورکیا لەلایەن “فلادمیر پوتن”ی سەرۆکی روسیا تەنھا پەیوەندی بەخستە خوارەوەی فڕۆکەوە نەبووە، بەڵکو بۆ بەئاگاھێنانەوەی بەرپرسانی ئەنقەرەیە کە پەیوەندیان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش ھەیە. 

رۆژی شەممە فلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدا، سەرجەم گەشتە بازرگانیەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا ڕابگرێت و بریارەکەش لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ جێبەجێ دەکرێت.

لە بەشێکی تری بڕیارەکەی پۆتندا ھاتووە، بەھیچ شێوەیەک خاوەنکارانی تورکیا بۆیان نییە لە ڕوسیا کار بکەن و ‌باج لەسەر کەلوپەلەکانیان زیاد بکات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات