ئه م داوا يه لەو هاوڵاتیانى كوردستان دەكات بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت

bozhin
 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی  داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە مامەڵەكانیان تەواو كردووە پاسپۆرتەكانیان وەربگرنەوە، بە پێچەوانەوە پاسپۆرتەكانیان دوای پێنج رۆژی دیكە دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ bozhin نێردراوە، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: “ئەو هاوڵاتیانەی كە پێشتر مامەڵەی پاسپۆرتیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان كردووە تا ئێستا نەهاتوونەتەوە بۆی، داوایان لێدەكەین لە ماوەی پێنج رۆژدا سەردانمان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان”.
ئاماژە بەوەشكراوە: ” ئەگەر ئەو هاوڵاتیانە نەهاتنەوە بۆ پاسپۆرتەكانیان، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە گەڕانەوەی پاسپۆرتەكانیان بۆ بەغدا”.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات