chalack
درێژهی بابهت
میدیای روسیا چەند وێنەیەکی کوڕی سەرۆک کۆماری تورکیا، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی داعش بڵاودەکاتەوە.
دەزگاکانی راگەیاندنی روسیا، بڵاویانکردەوە کە خێزانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی بەھێزیان لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش ھەیە، ئاماژە بەوەش دراوە کە (بیلال رەجەب تەیب ئەردۆغان) پەیوەندییەکی راستەوخۆی لەگەڵ قاچاخچییەکانی نەوت ھەیە لە بازارەکانی رەشدا ئەوانەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ تیرۆریستان دەکەن لە سوریا.
بەپێی میدیای روسیا، خستنە خوارەوەی فڕۆکەکەی روسیا لەلایەن تورکیا ھەوڵێکی ئەنقەرەیە بۆ رێگریگرتن لەناوبردنی سەرچاوەی دارایی داعش کە پیشەسازی نەوتە.
پێشتریش چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردبوو کە کچێکی ئەردۆغان بەناوی (سومەیە) سەرپەرشتی نەخۆشخانەیەکی کردووە لە نزیک سنوورەکانی سوریا بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی داعش.
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق