هەمان زەبەلاحەکە ناوچەی هەریرگەیشتە دهۆکيش

bozhin

ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوەبڵاوبوەتەوە كە لە ناوچەی هەریرگیاندارێكی زەبەلاح لەلایەن چەندكەسێكەوە بینراوە و ئەمەش بوتەهۆی ترس و دلەراوكێ‌ لەلایەنئافرەتان و مندالان بە تایبەتی لەكاتی شەوان دا، و ئەم دەنگۆیە لەسنوری هەریر دەرباز بووە و دەلێن لەچیایی سپیرێزی دهۆكیش هەمانشت بینراوە.

ئیسماعیل عەلی یەكێكە لە دانیشتوانی ناوچەی هەریر بە وشەی وتی، ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەنچەند كەسێكی نەناسراو بە تایبەتی لە تۆڕە كومەڵاتیەكاندا دەنگۆی ئەوە هەیە كە شتێكی وەكوگیانەوەرێكی زەبەلاح لە سنووری هەریر بینراوە و ئەمەش ترس و دلەراوكێ‌ لە دەرونی هندێك كەسیناچەكە دروستكردوە.

لەلایەكی ترەوە شیمال سوبحی یەكێكە لە هاولاتیانی دهۆك دەلێت : لەسەر توری كومەلایەتی فەیسبووك وا بلاوكرایەوە كە هاوشێوەی ئەو گیاندارە زەبەلاحەی لە هەریر بینراوە لە چیایی سپیرێزیدهۆكیش بینراوە، من ئەم دەنگویە و هەموو دەنگویەكانی تر رەتدەكەمەوە و پێموایە ئەمە كاری هندێ‌كەسی نەخوشە و دەیانەوێت خەلك بترسێنن.

دلێر جانگیر وەكو شارەزایەكی دەروونی رایگەیاند كە ئەمە شتێكی نوێ‌ و تازە نییە و بە وشەی وتی،ئەم دەنگویانە هەر لە كۆنەوە لەناو كوردا هەبووە و هیچ شتی وانیە و لە هیچ زەمانێكیش نەبووە و لەئایندەش نابێت ، و ئەمە بە ئەنقەست لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوە دەكرێت و ئامانجیش تەنها بەدەستهێنانی ناوبانگی و خوشی خویانە بۆ خەریككردنی خەڵك بە شتە مەترسیەكان و بێ‌ ماناكانەوە.

وتیشی، پێویستە شوێنە پەیوەندیدارەكان هەر چ زوویە بە دواداچووون بوو ئەنجامدەرانی ئەودەنگویانە بكەن و بە توندی سزا بدرێن چونكە ئەم دەنگویانە ترس و دلەراوكێ‌ لەلایەن تاكەكانیكومەلگا بە گشتی و ئافرەتان و مندالان بە تایبەتی درۆستدەكەن بە تایبەتی لە كاتی شەو دا مەگەرراستیش نەبێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات