لەساڵی ٢٠١٥ دا یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس گەیشتونەتە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا

harem

لەساڵی ٢٠١٥ دا یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس گەیشتونەتە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا .

لەوبارەیەوە (دۆنالد توسک)، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ووڵاتەکانیانەوە و بۆ بەدەسەتھێنانی ژیانێکی باشتر ووڵاـەکانی خۆیان جێھێشتووە و بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتونەتە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە زۆربەیان لە رێی تورکیاوە کۆچیان کردووە .

لەدرێژەی ووتەکانیدا (سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا) ئاماژەی داوەبەوەی کە تورکیا بە تەنھا کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران نییە و تەئکیدشیکردۆتەوە کە بەپێی ئەو پلانانەی بۆ چارسەرکردنی قەیرانی کۆچەران دارێژراون پێدەچێت لە داھاتوودا ژمارەی کۆچەران کەمببنەوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات