پێشكەوتنە گەورەكانی سەردەم یەکەم نەشتەرگەری چاندنی منداڵ ئەنجام دره

bozhin

لە چەند رۆژی رابردوو لە وڵاتی چین لە ئەنجامی نەشتەرگەرییەكدا كە ماوەی 14 كاتژمێری خایاند، تیمێكی پزیشكانی ئەو وڵاتە كە لە 38 پزیشكی تایبەت پێكهاتبوون، دوای هەوڵێكی زۆر توانیان بۆ یەكەمین جار سەركەوتووبن لە گواستنەوە و چاندنی منداڵدانی ئافرەتێك بۆ ئافرەتێكی دیكە، ئەمەش بووە شانازییەكی دیكە لە پێشكەوتنە گەورەكانی سەردەم.

بەپێی راگەیاندنەكانی چین، ئافرەتێك دوای مێردكردن كە تەمەنی دەبێت بە 22 ساڵ و لە ئەنجامی پشكنینی پزیشك بۆیان دەردەكەوێت ئەو ئافرەتە منداڵدانی (رەحم) كار ناكات و ناتوانرێت كۆرپەلە دروست بكات، بەمەش لە بوونی بەدایك بێ هیوا بووە.

دواتر بە نیشاندانی رەزامەندی دایكی ئەو ئافرەتە كە تەمەنی 43 ساڵە بەپێدانی منداڵدانی خۆی بە كچەكەی كە ئەمە تاكە هیوایە بۆ ئەوەی كچەكەی ببێتە خاوەن منداڵ، بڕیار درا ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدرێ.

تیمی پزیشكانی ئەو نەشتەرگەرییە رایانگەیاند توانرا بەهۆی رۆبۆتێك كە یارمەتیدەر بووە بۆ دەرهێنانی منداڵدانی دایكەكە پێش ئەوەی ئەو منداڵدانە بگوازرێتەوە بۆ ناو لەشی كچەكە و كاری چاندنی بۆ بكرێت و كارەكەش بەسەركەوتوویی كۆتایی پێ هات.

هەروەها رایانگەیاند كە ئەوان زۆر دڵخۆش بوون بە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە گەورەیە كە ئەوە بۆ یەكەمین جارە شتێكی لەو جۆرە دەكرێت، دوای ئەوەی ماوەی دوو ساڵە تەواوی تیمەكەیان لە هەوڵی خۆئامادەكردندان بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە.

تیمەکە دەڵێ “بە گواستنەوەی ئەو منداڵدانە لە دایكەكەوە بۆ كچەكەی، توانیمان هیوایەك بگەڕێنینەوە بۆ هەموو ئەو ئافرەتانەی كە منداڵدانیان نییە یان كێشەیەكیان هەیە لە منداڵدانەكەیان و ناتوانن كۆرپەلە دروست بكەن، ئێستەش ئەو ئافرەتەی كە نەشتەرگەییەكەی بۆ كراوە، هیچ كێشەیەكی نییە و دەتوانرێت لە داهاتوودا ببێتە خاوەن منداڵ.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات