chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مۆڵگەو بارەگاکانی تیرۆریستانی داعشیان لە عێراق بۆردومان کرد.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی ھێزە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ١٨ ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر تیرۆریستان لە عێراق ئەنجامدراون، ھەروەک ئاماژەی کردووە بەوەی ھێرشەکان لەنزیک پێنج شاردا ئەنجامدراون کە حەوتیان بۆسەر مۆَڵگەکانی داعش لەنزیک رومادی بووەو بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی سەربازیی لەناوبراون، ھەروەک پێنج ھێرشی دیکەیان لەنزیک شەنگال بووەو توانراوە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەربازیی لەناو ببرێن.
جێی باسە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بۆ یەکەمجارە فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەتەنیا تیرۆریستان لە عێراقدا بۆردومان بکەن، بەڵکو بەبەردەوامی تیرۆریستانی سوریاشیان کردووەتە ئامانج.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق