لای فای سەد هێندە خێراتر لە وای فای داهێنرا
لە تەکنەلۆجیایەکی نوێدا لە جیگەی شەپۆلەکانی رادیۆ، سود لە تیشک وەردەگیرێت. ئەم تەکنەلۆجیایە بۆ یەکەم جار لە تاقیگە بەکارهێنراوە.
خێرایی گواستنەوەی زانیاری لە رێگەی ئەو سیستەمە نوێیە کە بە لایفای ناسراوە سەد هێندە خێراترە لە وایفای و لەوانەیە بگاتە یەک گیگابایت لە چرکەدا. بەو تەکنەلۆجیایە فیلمێکی درێژ بە چرکەیەک داونلۆد دەکرێت.
بۆ سود وەرگەرتن لەو تەکنەلکۆجیایە جگە لە سەرچاوەی تیشک وەکوو گڵۆپی LED، هەستپێکەری تیشک و هێڵی ئەنتەرنێتیش پێویستە.
ئەو سیستەمە نوێیە رۆژانی رابردوو لە لایەن کۆمپانیای ڤێلمنی لە ئێستونی تاقی کراوەتەوە. لە تاقیکرنەوەکەدا دەرکەوتووە دەکرێت زانیارییەکان بە خێرایی گیگابایتێک لە چرکەدا بگوازرێنەوە و سیستەمەکەش دەکرێ ئەوەندە پەرەی پێ بدرێت کە لە داهاتوودا 224 گیگابایت لە یەک چرکەدا بگوازێتەوە.
دیپاک نسولانکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤێلمنی رایگەیاند ئەو تەکنەلۆژیایە نوێیە لە ماوەی سێ تا چوار ساڵی داهاتوو دەخرێتە خزمەتی گشتییەوە.
ناولێنانی لایفای بۆ ئەو تەکنەلۆجیایە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2011 لە لایەن پرۆفیسۆر هرالد هاس مامۆستای زانکۆی ئیدنبێرگ بەکارهێنرا .
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی لایفای ئەوەیە بە پێچەوانەی وایفای تێکەڵ بە شيپۆلەکانی تر نابێت و بۆیە دەکری لە نیو فڕۆکە و شوێنی تر سودیان لێوەرگیرێت کە تێکەڵبوونی شەپۆلەکان تێیاندا مەترسیدارە.
یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی لایفای ئەوەیە لە کەشی کراوە و لەبەردەم تیشکی راستەوخۆی خۆردا تووشی کێشە دەبێت، دووەم کێشەی ئەوەیە لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا کار دەکات و شەپۆلەکانی ناتوانێت دیوار ببڕێت.
وشە/بیبیسی
تعليقات
إرسال تعليق