لەدوای پەلامارەکانی”پاریس”ەوە ڕێگری لەھەزار کەس کراوە کە ڕوو لە ووڵاتـەکە بکەن

harem

لەدوای پەلامارەکانی پاریسی پایتەختی فەڕەنساوە، رێگری لە ھەزار کەس کراوە کە ڕوو لە ووڵاتـەکە بکەن .

لەوبارەیەوە “برنار کازنۆف” وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، لەدوای ئەوەی بەھۆی راگەیاندنی باری نائاساییەوە حکومەتی فەرەنسا چاودێری سنوری چر کردەوە، تا ئێستا رێگری لە نزیکەی ھەزار کەس کراوە تا ڕوو لە فەرەنسا بکەن ، ھۆکاری رێگرییەکانیشی بۆ ئەو مەترسیانە گەراندۆتەوە کە لەسەر ئاسایشی ووڵاتـەکە ھەیە .

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشکراشیکردووە کە لە چوارچێوەی ئەو رێوشوێنانەی بۆ پاراستنی ئاسایشی ووڵاـەکە گیراونەتە بەر، تا ئێستا لە خاڵەکانی پشکنینی سنوری ووڵاتـەکەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ٤ ھەزار کەسدا ئەنجامدراوە و ھەروەھا ھەڵمەتەکانی پشکنین لەناوخۆی فەرەنسادا ھەزاران ماڵی گرتۆتەوە، تا ئێستاش ٢١٢ گومانلێکراو دەستگیرکراون ، ھاوکات ئاشکراشیکردووە کە ھێزە ئەمنیەکانی فەرەنسا دەستیان بەسەر ٣١٨ پارچە چەکدا گرتووە کە ٣١ یان لەو جۆرانەن کە لەناو سوپادا بەکاردەھێنرێن .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات