سەرۆکی جەھەپە ھێرشی توند دەکاتە سەر ئەردۆگان و دارودەستەکەی

chalack

سەرۆکی پارتی جەھەپە دەستگیرکردنی سەر نوسەری رۆژنامەی “جمھوریەت”ی تورکی بەکارێکی نا ئەخلاقی و بەدەر لە یاساکان وەسف دەکات. 

“کەمال کلیچدار ئۆغلۆ” سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەھەپە، بڕیاری دەستگیرکردنی “جان دۆندار” سەرنوسەری رۆژنامەی جمھوریەتی تورکی و “ئاردم گیول” بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەنقەرەی بەکارێکی ناخلاقی وەسف کردوو رایگەیاند، دەرکردنی ئەو بریارە مێژووی ئازادی رۆژنامەگەری لەسەردەمی ئەردۆغان دا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

کلیچدار ئۆغلۆ وتیشی، دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسانە بەفەرمانی خودی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بووە، ئەوەش بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە ئەردۆغان و دارودەستەکەی لە ئازادی رۆژنامەگەری ترسیان ھەیە.

جێی ئاماژەیە لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک سەبارەت بەو چەک و تەقەمەنیانەی کە لەلایەن دەزگای ھەواڵگری تورکیاوە بۆ تیرۆریستانی داعش لە سوریا رەوانە کرابوو ،لەئێستادا تۆمەتی سیخوری و دزە پێکردنی نھێنییەکانی دەوڵەت ئاراستەی ئەو دوو رۆژنامەنوسە کراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات