ئەو پێنج خۆراکانەی کەھۆکارن بەتووشبوون بە شێرپەنجە

razz

ھەندێک خۆراک ھەن کەبە بەردەوامی لەسەرخواردنیان ڕاھاتتون و لەھەمانکاتیشدا ھۆکارن بەتووشبوونمان بەشێرپەنجە ،گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتین:

١-گەنمەشامی:مەبەست لێرەدا ئەوگەنمەشامیەیە کەلە بازاڕدا دەکڕدرێت و لە مایکرۆ وەیڤدا ئامادەدەکرێت ،دەبێتە مادەی ژەھراوی کاتێک بەر پلەی گەرمی بەرز دەکەوێت ھۆکارێکە بۆنەزۆکی و شێرپەنجە،ھەروەھا بەھۆی بوونی مادەی پارێزگاریەوە تێیدا کاریگەری بۆسەر گەدە وپێست دروست دەکات.٢-چپس:ڕاستە خواردنی چپس خواردنێکی بەتامە بەگشتی حەز بەخواردنی دەکەین بەلام لە ھەمان کاتدا کۆمەڵیک زیانیش بە تەندروستیمان دەگەیەنێت،بەھۆی بوونی مادەی پارێزگاری و ڕەنگ تێیدا لەھەمان ئەو مادەیەپێک دێت کە لە جگەرە دا ھەیە.٣-زەیتی ڕوەکی :زەیتی ڕوەکی کاتێک دەکوڵێندرێت لەپلەی گەرمی بەرزدا مادەی ھایدرۆجینی تێدەکریت بۆئەوەی ڕەق ببێتەوە و دەبێتەھۆی گۆڕانی ڕۆنی زەیتەکە و ژەھراوی دەکات کاریگەری خراپ بۆسەر تەندروستیمان دروست دەکات ودەبێتە ھۆی نەخۆشیەکانی دڵ وشێرپەنجە ی پێست ،ھۆکاری بەکارھێنانی ئە م ڕوە نە لەلایەن خاوەن کارگەکانە وە بریتیە لەتامی خۆش دەدات بە خواردنەکە وڕِخساری خواردنەکە جوان بێت ودە بیتە ھوی مانەوەی خۆراکەکەیە بۆماوەی شەش مانگ وخۆراکەکە تووشی کەڕوو ناکات و پێویست ناکات بخرێتە ساردکەرەوە وەبەمەش تێچووی کارگەکان کەم دەکاتەوە، ئەم ڕۆنی زەیتەش بەتایبەتی لەزەیتی خورما و گوێزی ھندیدا ھەیە.٤-گوشتی برژاو :مەبەست لەو گۆشتەیە کە بەر دووکەڵ دەکەوێت ھۆکارێکی ترە بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە بەتایبەتیش شێرپەنجەی گەدە .٥-گۆشتی سوور:ڕاستە گۆشتی سوور بۆتەندروستیمان بەسوودە، بەڵام زۆر خواردنی گۆشتی سوور ڕێژەی تووشبوون بەشیر پەنجە زیا دەکات وتوشبوون لەلای خانمان %٢٠ ولەلای پیاوان لە%٢٢ بۆیە واباشترە ماسی یان گۆشتی مریشک زیاتر بخورێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات