harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لە ھەڵمەتێکدا ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سێ گوندیان لە ناحیەی وانکێی سەر بە قەزای تلکێف لە باکووری شاری موسڵ لەتیرۆرستانی داعش پاککردەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ : بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ھێزەکانی پێشمەگەی کوردستان بەھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە سێ گوندی سەر بەناحیەی وانکێ لە قەزای تەلکێف ھێرشیان کردە سەر تێرۆریستانی داعش لەئنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەشدا دوای شەڕێکی چەند سەعاتی ھەر سێ گوندەکەیان لەتێرۆریستانی داعش پاکردەوە.
وتیشی: ھێرشەکە بەھاوکاری فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان ئەنجامدراوەو لەو ھێرشانەشدا بە دەیان تیرۆرست کوژراون کە ئەمیرێکیان تێدایە و ژمارەیەکی زۆریش چەک و تەقەمەنی کەوتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق