ئەمریکا ڕەخنەی توند ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا دەکات

harem

بەھۆی پێشێلکردنی یاسای ئازادی کاری راگەیاندنەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەخنەی توند لە حکومەتی تورکیا دەگرێت.

دوای دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسانی رۆژنامەی جمھوریەت لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا رەخنەی توندی ئاراستەی حکومەتی تورکیا کردووە و رایگەیاندووە، ئەمە یەکەمجار نیە حکومەتی تورکیا مافی رۆژنامەنوسان پێشێل دەکات و لە بنەماکانی ڕێزگرتن لە ئازادی کاری راگەیاندن لادەدات، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژەشدراوە بەوەی کە ھەڵوێستەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر رۆژنامەنووسان ، زیان بە دیموکراسی و ئایندەی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات