دوو خۆشەویست كاتێك بۆ ماوەی 3 خولەك تەماشای چاوی یەكدی دەكەن، لێدانی دڵ نائاسایی زیاد دەكات.
- بۆیەكەمجار دڵ لە ساڵی 1250ی زاینی وەك هێمایەك بۆ خۆشەویستی بەكار هات و پێش ئەوە گەڵای دار ئەو مانایەی هەبوو.
- لەڕووی كیمیاییەوە ئەو گۆڕانكاریانەی لە كاتی خۆشەویستیدا لە جەستە دروستدەبێت، هەمان گۆڕانكارییە كە لە كاتی ڕاڕایی و دودڵیەكی زۆردا توشی كەسێك دەبێت.
- لە یۆنانی كۆندا بۆ دەربڕینی خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەكەت سێوێكت پێشكەش دەكرد.
- بەشێوەیەكی گشتی پیاوان زیاتر هەستی خۆشەویستیان ئاشكرا دەكەن وەك لە ژنان
- لە خۆشەویستیدا ئەو كەسانەی حەزیان بە گاڵتەو گەپ هەیە لای كچان سەرنجڕاكێشترن چونكە هێمایە بۆ زیرەكی و ڕاستگۆیی.
- كاتێك كەسێك بەڕاستی كەسێكی خۆشەوێت، لەڕووی دەرونی و پێگەیشتنی هۆڕمۆنەكانیەوە ساڵێك دەچێتە پێشەوە.
- بەپیێ توێژینەوەیەك كاتێك كەسێك ئازاری هەبێت و تەماشای وێنەی ئەو كەسە بكات كە خۆشی دەوێت، ئازارەكەی كەمدەبێتەوە.
تعليقات
إرسال تعليق