ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال ئاستەنگی زۆری لەبەردەمدایە

chalack

بەھۆی مینرێژکردنەوە ناتوانرێت گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال ھەڵبدرێنەوە. پەری نوری سەرپەرشتیاری گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان، رایدەگەیەنێت تائێستا لە شەنگال نزیکەی ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ٢٣ی ئەم مانگە سەردانی شەنگالیان کردوو لە نزیکەوە لە چۆنێتی ھەڵدانەوەی گۆڕەکانیان کۆڵییەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کاری خۆیان بکەن، بەڵام بەھۆی مینرێژکردنی ژمارەیەک لەو گۆڕانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ناتوانن دەستبەجێ کارەکان دەست پێ بکەن.

سەرپەرشتیاری گۆرە بەکۆمەڵەکان لە وەزارەتی کاروباری شەھیدان، ئەوەشی روونکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران تائێستا بڕی پارەی پێوستی بۆ ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە تەرخان نەکردووە.

 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات