بۆ جاری داهاتوو واته پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته، كاتێك هاوڕێكانت ده‌بینیت و كاروباری ته‌كنیكییان له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كه‌یت، باڵانسی ئه‌و زانیارییه په‌یوه‌ندیدارانه‌ت زیاتر بووه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن له‌بواری ته‌كنۆلۆجیادا:
+ یه‌كه‌م مۆبایلی ئایفۆن بازاڕگه‌ی به‌رنامه‌ی تێدا نه‌بووه. یه‌كه‌م ئایفۆن كه له ساڵی 2007دا به‌رهه‌مهێنرا، هیچ ئاپ ستۆرێكی تێدا نه‌بوو. سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی ناویشی به‌رهه‌می ئه‌پڵ بوون، دواتر كۆمپانیاكه له ساڵی داهاتوو بازاڕگه به‌ناوبانگه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆبایلی ئایفۆن 3جی خسته بازاڕه‌وه. به‌دوایدا له ساڵی 2008، بازاڕگه‌ی ئه‌ندرۆیدش هات.
+ چاودێران پێیانوایه له‌سه‌دا 80 بۆ له‌سه‌دا 90ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی له مۆبایلی زیره‌كدا داده‌به‌زێنرێن، دواتر لاده‌برێن، چونكه به‌كارناهێنرێن.
+ به‌گوێره‌ی باشترین خه‌مڵاندنه‌كان، رۆژانه 205 ملیار پۆستی ئه‌لیكترۆنی ده‌نێردرێن و پێشوازییان لێده‌كرێت.
+ له‌ئێستادا هه‌ردوو كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئه‌پڵ سه‌رسه‌ختترین كۆمپانیای ركه‌به‌ری یه‌كترن، به‌ڵام له رابردوودا زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیك بوون.
+ ئه‌مازۆن (Amazon) ئه‌و ناوه‌ی بۆیه هه‌ڵبژاردووه، چونكه یه‌كه‌م پیتی ناوه‌كه‌ی، یه‌كه‌م پیتی ئه‌بجه‌دی ئینگلیزییه. جیف بیزۆس دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن كه تایبه‌ته به بازرگانیی ئه‌لیكترۆنی، بۆیه ئه‌و ناوه‌ی هه‌ڵبژارد، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ماڵپه‌ڕی یاهوو ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كانی به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی پیته‌كان ده‌هێنا. بۆیه ئه‌مازۆنی هه‌ڵبژارد تا له‌پێشه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌كاندا بیهێنێت.
+ به‌هێزترین كۆمپیوته‌ر له چیندایه. ئه‌و كۆمپیوته‌ره ناوی تیانهی 2 (OTH)ه‌و 1300 زانا و ئه‌ندازیار به‌شدارییان له دروستكردنیدا كردووه و ده‌توانێت 33.86 كوادرلیۆن فه‌رمان له چركه‌یه‌كدا، جێبه‌جێبكات.
+ هه‌موو خوله‌كێك 300 سه‌عات ڤیدیۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی یوتیوب، ئه‌پلۆد ده‌كرێت.
+ له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی دواییدا داهاتی ئایفۆن گه‌یشتووه‌ته 51 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به داهاتی كۆمپانیاكانی گوگڵ و مایكرۆسۆفت و فه‌یسبووك ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئایفۆن وه‌ك مریشكێك وایه كه له‌بری هێلكه، ئاڵتون بكات.
تعليقات
إرسال تعليق