چه‌ند رۆژێكی دیكه ساڵی 2015 به‌جێ ده‌هێڵین و هه‌رچه‌نده به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه چالاكیه هونه‌ریه‌كان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی دیكه‌دا كه‌متر بوون، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان و ناوداران به‌رده‌وام جێی باسی ڕاگه‌یاندنه‌كان بوون، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه به‌ناوبانگترین ئه‌و هاوسه‌رگیریانه‌بوون كه له نێو كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كاندا له ساڵی 2015 ئه‌نجام درا.
1- له مانگی 2 ئه‌مساڵدا فه‌رهاد پیرباڵ (53 ساڵ) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوو ئاڵا (23ساڵ) پێكهێنا و هاوسه‌رگیریه‌كه‌شیان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا هه‌بوو.
2- له مانگی 3 ئه‌مساڵدا هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سوڵ (40 ساڵ) ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل شاعیری لاو هیوا حه‌لاق (25 ساڵ) پێكهێناو هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
3- له مانگی 3 ئه‌م ساڵه‌دا كچه‌ی دیزاینه‌ری كوردی به‌ناوبانگ (سازان بارزانی) ڕایگه‌یاند كه چه‌ند مانگێكه چۆته ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی به نهێنی هێشتبویه‌وه.
4- له مانگی 5 ئه‌مساڵدا كچه گۆرانی بێژ مۆنیكا ڕایگه‌یاند كه چۆته ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و هیوای شووكردنیشی بۆ لۆكه‌ی خوشكی خواست.
5- له مانگی 7 ئه‌مساڵ خانمه هونه‌رمه‌ندی لاوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دڵنیا كامۆسی ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به‌ناوی عه‌لی ئه‌كبه‌ر چۆته ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه.
6- له مانگی 11 ئه‌مساڵدا هونه‌رمه‌ندی ناوداری باكوری كوردستان نازدار ڕایگه‌یاند كه ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاوی دهۆك ڕابین، ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه
7- هاوسه‌رگیری دووه‌می بێژه‌رێكی كه‌ناڵی ڕووداو به‌ناوی هێمن مه‌لا زاده له مانگی 12 ئه‌مساڵدا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه ناوبراو 3 منداڵی له ژنی یه‌كه‌می هه‌بوو.
تعليقات
إرسال تعليق