bozhin
ڕاسته كۆكردنه‌وه‌ی پاره شتێكی گرنگه، به‌ڵام هه‌ندێك كات له ئاسایی ده‌رده‌چێت و ده‌بێته ڕه‌زیلیه‌كی زۆر، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه كۆمه‌ڵێك هێمایه و گه‌ر له تۆدا هه‌یه ئه‌وا بزانه له دۆخه ئاساییه‌كه ده‌رچووه:
1- كه‌مته‌رخه‌می له چاودێری ته‌ندروستی: گه‌ر نه‌خۆشیت و ناته‌وێت بچیته لای پزیشك یاخود گه‌ر چوشی هه‌وڵده‌ده‌یت هه‌رزانترین رێگا بدۆزیته‌وه بۆ لێده‌ربازبونی، ئه‌وا شتێكی خراپه، چونكه ته‌ندروستی په‌یوه‌سته به ته‌واوی ژیانته‌وه.
2- كاركردنی به‌رده‌وام: كاركردنی زۆر و به‌رده‌وام كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی ماندویه‌تی زۆری جه‌سته‌و دواتر ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای ده‌كه‌یت ده‌بێت له جه‌سته‌ی خۆتدا خه‌رجی بكه‌یته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام كاتی پشوو بهێڵه‌ره‌وه.
3- نه‌كڕینی ئه‌و شتانه‌ی به‌خته‌وه‌رت ده‌كات: له چیدا پاره‌كانت خه‌رج ده‌كه‌یت گه‌ر هه‌ر بێتاقه‌ت بیت؟ گه‌ر بۆنمونه حه‌زت به یاری ئه‌له‌كترۆنی بوو وه بڕیارتدا پله‌سته‌یشنێك نه‌كڕیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرانه، ئه‌وا بزانه كه ڕه‌زیلیت.
4-بیركردنه‌وه له نرخ نه‌ك له چۆنیه‌تی: وته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌ڵێت (ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند نیم كه شتی خراپم پێ بفرۆشیت) كه ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی له‌وه‌یه گه‌ر تۆ شتێكی خراپ به پاره‌یه‌كی هه‌رزان بكڕیت ده‌بێت زوو زوو بیكڕیته‌وه، به‌ڵام شته چاكه‌كه یه‌ك جار ده‌یكڕیت و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنێته‌وه.
5- كاره‌كانی ماڵ: كه‌سه ڕه‌زیله‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو كاروباره‌كانی ناو ماڵ له تێكچونی ئامێری كاره‌بایی تا وه‌كوو بۆری ئاو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی دیكه بۆخۆیان چاكی بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا زۆركات ئه‌و چاككردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌ی تێدا دروستده‌بێت و زیانی گه‌وره‌تر ده‌دات.
تعليقات
إرسال تعليق