حكومەت كاتی مووچە دیاربكەت وادەی پێدانی موچەی مانگی 9 دیاری بكرێت

bozhin

یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان داوا لە حكومەتی‌ هەرێم دەكات وادەی‌ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ 9ی‌ مامۆستایان ئاشكرا بكات و داواش لە مامۆستایان دەكات بەرگەی سەختی بارودۆخەكە بگرن.سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت”پێویستە حكومەت وادەی پێدانی موچەی بەمامۆستیان دیاری بكات و ناكرێت هەموو مانگێك هەمان كێشەی دواكەوتنی موچە دووبارە ببێتەوە”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە شاری هەولێر، سكرتاریەتی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان كۆبووەوە.

عەبدولواحید محەمەد ؛سەرۆكی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان؛ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوامان لە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە بە زوترین كات وادەی‌ دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ ئەیلول-ی‌ مامۆستایان دیاری‌ بكات.

وتیشی: “ناكرێت هەموو مانگێك مووچە وەكو مژدانە بە مامۆستایان بدرێت” و جەختیشی كردەوە، بەردەوام لەگەڵ حكومەت لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا نیگەرانی یەكێتی مامۆستایانی لەبارەی دواكەوتنی موچەی مامۆستا دەربڕی و رایگەیاند:ن اكرێت هەموو مانگێك حاڵەتی دواكەوتنی موچەی مامۆستایان دووبار ببێتەوە و هیوادارین حكومەتی هەرێم وادەی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دیاری بكات.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی یەكێتیەكەیان بۆ چاكسازیەكانی حكومەت رایگەیاند: “پێویستە حكومەت بەڕاشكاوی بەرنامەی چاكسازییەكانی رابگەیەنێت و رەچاوی ئەركی مامۆستایان لەهەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بكرێت، چونكە ئەركێكی گرنگی پەروەردەیان لەئەستۆیە”، لە بەشێكی تری قسەكانیدا باسی لەوەكرد، “دڵنیاین مامۆستایان لەساڵی داهاتوودا درێژە پێدەری ئەركەكانیان دەبن، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت كە لەمافی خۆمان بێدەنگ بین”.

سەرۆكی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان دەستخۆشی لە مامۆستایان كردو داواشی لێ‌ كردن، بەرگەی سەختی بارودۆخەكە بگرن.

سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان، عەبدولواحید محەمەد وتی: “لە پڕۆژە چاكسازیەكەی حكومەتدا كەمكردنەوەی دەرماڵەی مامۆستایان هێڵی سورە و قبوڵ ناكرد، لە كۆبوونەوەكانیشدا ئەوەمان بە سەرۆك و جێگری ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاندووە”.

سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێم، ئاشكراشی كرد، كە سەردانی زۆربەی لایەنەكانیان كردووە و داوایان كردووە بە زووترین كات ڕێكبكەون.

ئەم وتانەی یەكێتی مامۆستایان لە كاتێكدایە، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانەوە، مامۆستایان هەڕەشەی بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات