پێویست بە پارە خەرجكردن و خۆ ماندووكردن ناكات لەم رێگەیەوە بە خۆڕاییبەخۆرایی سەفەر بۆ ئەوروپا بكەن

bozhin

پێویست بە پارە خەرجكردن و خۆ ماندووكردن ناكات لەم رێگەیەوە بە خۆڕاییبەخۆرایی سەفەر بۆ ئەوروپا بكەن.

ئێستە زۆرینەی خەڵك بۆ گەشت و گەڕان دەیانەوێ سەردانی ئەوروپا بكەن، بەڵام هەندێ كەس جگەلەوەی پارەداریشن، بەهۆی پێنەدانی ڤیزا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە ناتوانن گەشت بكەن، هەندێكیش پارەیەكی زۆر دەدەن تا لە رێگەی نایاساییەوە بگەنە ئەوروپا و داوای مافی پەنابەریەتی بكەن، بەڵام پێویست بە پارە خەرجكردن و خۆ ماندووكردن ناكات، لەم رێگەیەوە بە خۆڕایی و بێ هیچ كێشەیەك بگەنە ئەوروپا.
ماڵپەڕی “wwwoof” رێكخراوێكی خۆبەخشی قازانج نەویستە و ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتانی دنیادا خەڵك كۆ دەكاتەوە و دەیانبات بۆ ئەو وڵاتانەی هەڵیان بژاردووە، لەوێ كار بەو كەسانە دەدرێت و دەشتوانن لەسەر حیسابی كارەكە بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێن و بمێننەوە، جگەلەوەی مانگانەیش لە بەرامبەر كارەكانیان بڕی 400 دۆلاریشیان پێ دەدرێت.
ئەو رێكخراوە دەتبات بۆ وڵاتی دەستنیشانكراو، شوێنی مانەوە و خواردن و خەرجییەكانت بۆ دابین دەكات، لە بەرامبەردا تۆ دەبێ تەمەنت لە سەرووی 18 ساڵ بێ و یەكێك لەو كارانە بكەیت، كە لەمانەی خوارەوە پێك هاتوون:
یەكەم: دروێنەكردنی دانەویڵە.
دووەم: چاككردنەوەی خانووی كۆن.
سێیەم: كاریگەری شیرەمەنی و دروستكردنی نان.
چوارەم:چاندنی گەنم و جۆ.
پێنجەم:بەخێوكردنی ماسی.
شەشەم: بڕینەوەی دار و درەخت.
لینكی ماڵپەڕەكە.. كلیك بكەن و خۆتان تۆمار بكەن


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات